کەچەڵ جارێکی لا ئاستەمە، لێی بەربێتەوە مێزەر.
مێزەر: مەندیل بەو سەروپێچە سپییە دەوترێت کە لەسەرەوە دەپێچرێت، لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە سەریان کەچەڵە، بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵییەکەیان بپۆشن، کڵاو یان مەندیل لەسەر دەنێن، مرۆڤ کە لەکەی هەبێت، هەوڵی داپۆشینی دەدات، واتە: ئابڕووی مرۆڤ یەکجار کە تکا وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]