کورد بە، مەرد بە.
لە تەواوی ناوچەکەدا لە مێژوویەکی دێرینەوە، لەناو پەیوەیدنی کۆمەڵایەتییدا پیاوی کورد بە کەسی ئازا و جوامێر و خاوەن هەڵوێست، ناوبانگی دەرکردووە، بۆیە مەردبوون بۆ مرۆڤ یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کورد، بۆیە هەر کەسێک ناپاکی بکات، لە نەریتی کوردبوون لایداوە و لەکەی دێتەسەر. پەندەکە بۆ کەسی مەرد بەکاردێت. [1]