کورد نەچێتە بازاڕ، بازاڕ وێرانە.
بازاڕ: جێگەیەک بۆ سەودا و مامەڵەی خەڵکی، لە کوردەواردا جووتیاران و شوانکارەکان میوە و دانەوێڵە و بەروبوومی سپیاییان لە گوندەکانەوە هێناوەتە شار و فرۆشتوویانە، لە بەرانبەردا پێداویستی تایبەتیان کڕیوە و گەڕاونەتەوە، بەو ڕەفتارە جۆرێک مامەڵەیان سازکردووە، واتە: گوندنشینان گەر هاتوچۆی بازاڕ نەکەن و سەودا و مامەڵە گەرم نەکەن، بازاڕ وێران دەبێت. [1]