#مستەفا چاوڕەش# بەرپرسی هێزەکانی 70ى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، لە سەدا 80ى هێزەکانى حیزبەکەى خراوەتە سەر سەر #وەزارەتی پێشمەرگە# و داواشى کرد، سەرکردایەتى یەکگرتوو بۆ وەزارەتى پێشمەرگەش دانرێت.
مستەفا چاورەش لەمیانى لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى ڕاشیگەیاند، بە مەبەستى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە سەدا 80ى هێزەکانمان خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە و پڕۆسەکەش بەردەوامى هەیە
ئەو باسى لەوەش کرد، کە ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە نزیکی پێنج هەزار پێشمەرگەیە، ئەمە جگە لە لیواکان، کە سەرجەمیان خراونەتە سەر وەزارەتەکە.
ئەو داواى یەکگرتوویی لە وەزارەتى پێشمەرگەش کرد و ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرکردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەش یەکگرتوو بن، بۆ ئەوەى ئاوەکە لە سەرچاوەکەیەوە ڕوون بێت. [1]