نەشیری حوشتر، نەدیداری عەرەب.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵین: جارێک کابرایەکی عەرەب حوشترەوان بوو، گاگەلێک حوشتری هەبوو، لەبەر وشەکەساڵی هاتبووە مێرگێکی ئاوەدانی کوردستان، لەوێ هاوسێی جوتیارێکی کورد، ڕۆژێک منداڵی جوتیارەکە دەچێت جامێک شیر لە حوشترەوانەکە وەردەگرێت، ئیتر ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک حوشترەوان داوای شتێک لە جووتیارە کوردەکە بکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەردەوام بە داواکاری وەڕست بکات و وازنەیەنێت. [1]