موو زۆری گرفتێکی باوی خانمانە، بەتایبەتیی لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا، لە ڕێگەی دیاریکردنی هۆکارەکەیەوە دەتوانرێت چارەسەرەکانی ئەم گرفتە بدۆزرێتەوە، دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی هۆکارەکانی موو زۆری لە خانماندا بڵاوکردووەتەوە.
1. بوونی کیسی سەر هێلکەدان.
2. کێشەی هۆڕمەنەکانی ژێرمێشکە ڕژێن، گورچیلە و غوددە.
3. بوونی گرێی سەر هێلکەدان.
4. بەکارهێنانی دەرمانە ستیرۆیدییەکان.
5. موو زۆری لە دایک و باوک یان خوشک و براکان، هەندێک جار وادەکات کاریگەریی بۆ ماوەیی لەسەر تاکەکانی دیکەی خێزان هەبێت.
6. باش کار نەکردنی هۆرمۆنی ئینسۆلینی جەستە (ئەمیش کۆمەڵێک هۆکاری دیکەی هەیە یەکێک لەوانە قەڵەوییە).
7. هەندێک جۆری دەرمان.
=KTML_Bold=کاتێک موو لەم شوێنانەدا درووست بوو ئەوە بە نا سرووشتی هەژمار دەکرێت:=KTML_End=
1. لێوی سەرەوە یاخود شوێنی سمێڵ.
2. چەناگە.
3. سنگ.
4. ڕوومەت.
5. پشت.
6. سمت. [1]