هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە منداڵانی هەستیار بێ کەسایەتیین، یان کەسایەتییان لاوازە، بەڵام ئەمە بۆچونێکی هەڵەیە، ئەو منداڵانەی هەستیارن زیاتر لە هەموو کەسێک وریان لە شێوازی مامەڵەکردنیان و کەسایەتییەکی جیاوازیان هەیە بە بەراورد بە منداڵانی ئاسایی، تەنانەت پێویستیان بە خۆشەویستی و پاڵپشتی زیاتر هەیە.
=KTML_Bold=حەوت نیشانە دەریدەخات منداڵەکەت زۆر هەستیارە.=KTML_End=
1. دڵێکی بەسۆز و میهرەبانیان هەیە، هەموو شتێک بە هەستیاری وەردەگرن و زوو کاریگەر دەبن، هەست بە خراپی دەکەن کاتێک کەسێک کێشەیەکی هەبێت و هەوڵدەدەن هەموو کارێک بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیی بەرانبەرەکەیان بدەن.
2. شتەکان بە کەسیی وەردەگرن، پێیان وایە هەر شتێک کە ڕوودەدات ئاڕاستەی ئەوان دەکرێت، هەر بۆیە دەبێت دایک و باوکیان منداڵەکانیان بەراوردی منداڵی دیکە نەکەن.
3. بەسەختی دەتوانن هەڵبژاردن بکەن، چونکە ئەوان دەچنە ناو قوڵایی بابەتەکانەوە.
4. هەست بە تاوان دەکەن، بەتایبەتیی ئەگەر بڕیارێکی هەڵە بدەن.
5. زۆر بە بەڕێزانەوە مامەڵە دەکەن، وە دەیانەوێت هەمان مامەڵەشیان لەگەڵ بکرێت.
6. بە باشی کەسانی چواردەوریان دەخوێننەوە، لە ڕێگەی گوێگرتن لە چیرۆکەکانیانەوە دەتوانن بزانن کەسانی چواردەوریان چۆنن.
7. زۆر پرسیار دەکەن، ڕەنگە کەسانی چواردەوریشیان بێزار بکەن بە پرسیارکردن، بەڵام ئەو پرسیارکردنە هەستێکی ئەرێنیان پێدەبەخشێت. [1]