#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بە یەک پاکێج بەشداری دەکەن لە یەکلایی کردنەوەی پۆستی پارێزگاکانی #کەرکووک# و #موسڵ#.
هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریانداوە، لە یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای موسڵ و کەرکووک پشتیووانی یەکتر بکەن و سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی ئەو دوو پارێزگایە لە چوارچێوەی یەک پاکێجدا بخەنەڕوو.
وا بڕیارە لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ، لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە لیژنەیەک بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای موسڵ و کەرکووک پێکبهێنن.
بەپێی زانیارییەکان، پۆستیی یەکەمی کورد لە ئیدارەی کەرکووک بۆ یەکێتی و پۆستی یەکەمی کورد لە ئیدارەی موسڵ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت. [1]