شەخس زەبرێ نەنوێنێ، دیزەیەک دانوولە ناکەن بەخێرێ.
شەخس: پیاوچاک یا ئیماندار، دیزە: دەفری گڵینی خڕی سوورکراوە. (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا خۆراکی تێدەکرێت، دانوولە: گەنمی کوڵا. خەڵکی شتێک لە ئیماندارێک نەبینن، کاری چاکەکاریی بۆ ناکەن، واتە: هێزی ئیماندارەکەیە، خێرەکە بەڕێدەخات و خەڵکی کەڵکی لێ دەبینن، نەک پیاوەتی خودی ئەو کەسانەی کە خێرەکە دەکەن. [1]