شووم نەکر بە کادینداران، جوانی خۆم گەیاندە بواران.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا لەکاتی تەمەنی گونجاودا هاوسەرگیری دەکات و ژیانی خێزانی پێکدێنێت، بەڵام زۆر ئافرەت بەردەوام خەریکی کچێنییە و گوێ بە زۆر شت نادات، دواتر کە تەمەنی دەڕوات پەشیمان دەبێتەوە، بەڵام کەڵکی نییە. ئافرەتێک دەیڵێت کە ئاخ و ئۆف هەڵکێشێت و پەشیمانبێت لەو ڕابردووەی کە هەیەتی. [1]