شیری بوارێ، ئاوی ڕووبارێ.
بوارێ: مەبەست لە وەرزی بەهارە، لە کوردەواردا بەهاران مەڕوماڵات شیریان زۆر دەبێت، شوانکارەکان دەیکەن بە ماست و پەنیر، یان هەندێکی دەبەخشن، واتە: شیر ئەوەندە زۆر دەبێت وەک ئاوی ڕووبار، هەموو کەسێک دەستی دەکەوێت. بۆ شتێک بەکاردێت کە لەبەر زۆری نرخ و بەهاکەی کەم بووبێتەوە.[1]