عومری گەیشتە شەستە
مووروان دەکاتە دەستە
عەقڵ: بیر و هۆش. لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس لە تەمەنی منداڵی و لاویدا بەسەختی سەرکوتکراوە، کاتێک گەورە دەبێت و دەبێتە کەسێکی سەربەست، ڕەفتاری منداڵی دەنوێنێت، لەبەر ئەوەی بەپێی نەیتی کۆمەڵایەتی شتێکی نەگونجاوە کەسی بە تەمەن ڕەفتاری منداڵانە ئەنجامبدات، بۆیە دەکەوێتە بەر نەشتەری تانج و پلاری کۆمەڵایەتی، بە کەسێک دەوترێت کە بەکردار و گوفتار خۆی منداڵ بکاتەوە.[1]