ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 05
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لە گەڵ خاڵە شەهاب-ی شێخ نوری دا هەبوو،یەکتریان زۆر خۆش دەویست ، هاوڕێی نزیکی دارۆی شێخ نوری بوو.
لەساڵی 1970 لە سەرەتای دامەزراندنی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان)، ئارام لە رێگەی خاڵە شەهاب –ەوە بوو بە کۆمەڵە لە بەغداد . ئارام وەک کادرێکی خاوەن ئەزمون و خاوەن زانستی سیاسیی قوڵ .
ئارام رۆڵی سەرەکی و بنەرەتی و دیاری لە نێو زنجیرە رێکخستنەکانی بەغداوسلێمانی وسەراپا نیشتمان و دەرەوە دا هەبوو .
دوای رێکەوتن نامەی 11-ی ئازی 1970 لە نێوان مەلا مستەفاوسەدام حسین ،لە ساڵی 1971باڵی مه لامستەفاومەکتەبی سیاسی لە ناو پارتی دا یەکیان گرتەوە.
ئارام بووبە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لقی بەغداد ، لە ناو بەغداد.
.لە 1972 ئارام لە بەرپرسی لقی لاوانی دیمکراتی کوردستان ، لقی بەغداد-ەوە، گوێزرایەوەبۆبەرپرسی بەشی روناکبیریی وراگەیاندنی سکرتارییەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان .
لەساڵی 1972ئارام جارێکی تر لە بەغداد –وە رووی کردە مۆسکۆ.بۆ ئەوی( شاسوار ئەمین)ی برازایان بە یەکجاری لێ دانەبڕێت ،خاتوو( لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خواست .
ئارام پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لە گەڵ حیلمی عەلی شەریف دا هەبوو، لە ساڵی 1972دا لە رۆژنامەی ها وکاری وەک نووسەرو رۆژنامەنووس دامەزراوە.
ئارام گۆشەیەکی هەفتانەی بە ناونیشانی (هەر هەفتەی باسێک)،لە هاوکاری دا هەبوو، هەفتەی جارێک وتارێکی رۆژنامەوانی دەنوسی ، جگە لەوەی دەیان بابەتی بەناوی (سوارەوە) وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی لە هاوکاری دا بڵاوی کردوەتەوە .
حیلمی عەلی شەریف یەکێک بوولە روناکبیرو سیاسەتمەدارە خاوەن ئەزمونە بەهەڵویستەکانی کورد، نووسەرو توێژەرو رۆژنامەنوسێکی بەتواناوکارا بوو.بەڕێوەبەرو سەر نووسەری هاوکاری بوو، ئەوسەردەمە هاوکاری رۆڵی گرنگ و باڵای هەبووبۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی سیاسی وگرنگی دان بە خەباتی جیهان و بەرهەمی ئەدەبی ورەخنە، خەڵک بەپەرۆشەوە رۆژنامەی هاوکاریان دەکڕی و دەیانخوێندەوە.
لە سەردەمی حیلمی عەلی شەریف دا ، شاسوار جەلال (ئارام) ،فوئاد قەرەداغی ،فازیل مەلا مەحمود،فەهمی قەرەداغی ،سەربەست بامەڕنی ،بەکرحسین ،عەبدولرەحمان حاجی سعید.نوسین و دەیان نووسەری بە هەڵووێست ، وتاری رۆژنەمەوانی و وەرگێران-یان لە رۆژنامەی هاوکاری دا بڵاو دەکردەوە.
چەندان کتێب وگۆڤاری دەگمەن لەدەرەوە ی عێراق –ەوە دەهاتنە ناوعێراق ، وەک کتێبەکانی (مارکس وانجلس ولینین .و ماوتیستۆنگ وکیمڵ سونگ.و جیڤارا....).
لەوسەردەمەدا بەرەی رزگا ی خوازی فەلەستین ، گۆڤاری - الهدف) دەریان دەکرد وگۆڤاری (الصین الجدید )،یش له و گۆڤارانە بوون.
ئەوەی مایەی تێڕامانە حیلمی عەلی شەریف وهاوڕێکانی لە 1968 - 1970لەرۆژنامەی النور و لە 1970-1974 لە رۆژنامەی هاوکاری لە بەغداد رۆڵی دیاریان هەبوو .بۆ بنیات نانی بیرو بۆچونی بیری نوێ و تێڕوانینی نوێ .
له و سەردەمەش دا نەوشیروان مستەفا ئەمین و شازاد سائیب ومەحمودی مەلا عیزەت و هاوڕێکانی لە گۆڤاری رزگاری لە سلێمانی دا ، رۆڵی سەرەکی و بنەرەتی یان بینی بۆ سەرهەڵدانی کۆمەڵە.
ئارام لە ساڵی1970-ەوە لە سەرەتای ئه و زەمەنە دژوارانەوە و لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان ، وەک گەنجێکی تەمەن 23ساڵ ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی باڵا ، خاوەن مەعریفەیەکی قوڵ وفروان ، بە هەڵوێستێکی گەورەوە ، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ، هەنگاوی نوێ ی نا ، تا بووبە (ئارام)-ی هێماو شکۆی سەرکردەی رەنجدەرانی نیشتمان .
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوە:
1-دیدارێک لە گەڵ وەزیرەخان ی خوشکی شەهید ئارام ی سەەرکردە لە سلێمانی .
2-نوسین و ئامادەکردنی محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی،ئارام و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد ،ب1، 2007، چاپخانەی کارۆ. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=