کای کۆن ئاگری تێبەرنەبێ.
کا: لاسکی وشکی دەغڵ لە وەرزی زستاندا وەک ئالیک دەدرێت بە مەڕوماڵات، گەر کا کۆن بێت شێ دەکات، لەکاتی سووتاندا ناکوژێتەوە و دوکەڵی سپی دەکات و لە دوورەوە دیارە، مەبەست لەوەیە کە کێشەی دوژمنداریی کۆن زیندوو نەبێتەوە، جارێکی تر کۆمەڵێک کەسی پێوە گیرۆدە بێت یان بۆ کەسێک بەکاردێت کە بۆ بەرژەوەندی خۆی قسەی کۆن دەهێنێتەوە بەرباس. [1]