کەچەڵ ئەوەندە زەحمەتە، کڵاوی لێی داکەوێ.
لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە سەریان کەچەڵە، بەردەوام کڵاو لەسەردەکەن، بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵییەکەیان داپۆشن، کەچەڵەکان زۆر بەوریاییەوە هەڵسوکەوت دەکەن، بۆ ئەوەی کڵاوی سەریان دانەکەوێت و عەیبیان ئاشکرا نەبێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە عەیبی خۆی داپۆشێت و نەیەوێت ئاشکرابێت. [1]