کەچەڵ بەبەختە.
کەچەڵ یان کوڕەکەچەڵ یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ناو ئەفسانە و چیرۆکی کوردەوار، لە چاوی خەڵکدا پاڵەوانی گەلە و دژایەتی دەسەڵات دەکات و بەسەریاندا سەردەکەوێت. بە کەسێکی زیرەک دەوترێت کە لە دۆخێکی تایبەتیدا شتێکی باشی چنگ کەوتبێت، بەهۆیەوە قازانجێکی کردبێت. [1]