کەچەڵ سەری بە کلوە ماست ئەشکێ.
کەچەڵ مەبەست لە مرۆڤێکە کە موو بەسەرییەوە نەبێت، کلو: پێچراوەی خوری و لۆکە، یان مەبەست لە دەنگی بەفرە، واتە: سەری کەچەڵ هێندە ناسکە بە کوە بەفر دەشکێت، بە کەسێکی زەبوون دەوترێت کە بەرگەی هیچ نەگرێت و نەتوانێت بچێت بە گژ کەسدا، وەک سەر کەچەڵ وایە کە کلوە خوری دەشکێت. [1]