کوتەکی زەبر بەدەست، ئاشی دێم دەگێڕێت.
کوتەکی ئاشی دێم ئەگیڕێ.
کوتەک: داردەستێکی سەرخڕە، لە شەڕدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، زەبر: هێز و نهێم (فەرهەنگی وشەنامە)، ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێت، دێم: بە زەوییەکی وشک دەوترێت کە ئاوی لێنەبێت بۆ کشتوکاڵ، لە کوردەواردا ئاش بە ئاو دەگەڕێت، گەر ئاو نەبێت ئاش کار ناکات، بۆ کەسی زۆر بە زەبر و زەنگ بەکاردێت کە چ کارێکی مەبەست بێت، بە کەسانی ستەمدیدەی ئەنجامبدات، کورد واتەنی: ئاشی دێمیان پێدەگێرێت. [1]