کوورتان بۆ کەر ئەکرێ کە کەر تۆپی، کوورتان چییە؟
کوورتان: لە پەڕۆ و قەسەل درووست دەکرێت، دەخرێتە سەر پشتی کەر یان بارگیر بۆ سواربوون و باربردن بەکاردێت (فەرهەنگی شێخانی)، واتە: کاتێک کەر نەبێت کوورتان بەهای نییە، یان مەبەست لەوەیە کە پێویستی بۆ کەسێک دابین دەکرێت کە کەسەکە لە ژیاندا بێت، کاتێک لە ژیاندا نەما، پێویستی بەهای نامێنێت، واتە: بەهاداریی پێویستی پەیوەندی بە خواستی مرۆڤەوە هەیە. [1]