ماڵی پڕە لە ژنان، چ ئاو نینە لە کونان.
کونان: مەبەستە لە کوندەی ئاوە، (کوندە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێت و خۆش دەکرێت، ئاوی تێدەکرێت)، لە ماڵدا کە ئیشکەر زۆر بوو، بەتامای یەک ئیش و کار ناکەن، ئەمیان دەڵێت: ئەو، ئەویان دەڵێت: ئەم دەیکات، کەسیان کارناکەن و کوندە بە وشکی دەمێنێتەوە. [1]