وشتر و حەمام.
وشتر ئاژەڵێکی لەسەرخۆ و هێمنە، لە ناوچەی بیاباندا دەژیی، کەمێک بەزەحمەت خۆراک و ئاوی چنگ دەکەوێت، حەمام: گەرماو، حوشتر و گەرماو هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە، گونجاندنی دوو شتی جیاواز بە یەکەوە، کارێکی نەکردەیە و تەنیا کەسی بەرانبەر ماندوو دەکات، کاتێک دەوترێت دوو شت بە یەکەوە نەگونجێت و کەسێک بیەوێ بەزۆر بیانگونجێنێت. [1]