تۆوی بڕکێکین، مێرووی کونێکین.
تۆو: چەند دەنکێکە لەناو بەری میوە و سەوزەدا هەیە، هەر کاتێک بیڕوێنی دەڕوێت، گەر تۆوەکان هیی یەک بەری داربن، هەر ئەوە دەردەچنەوە دوای ڕواندن، یان گەر مێرووی یەک شار بن، بێگومان وەک یەک وان. مەبەست لە دوو کەسە کە لەیەک گۆشت و خوێن بن، واتە: خزم و کەسی یەک بن. [1]