سمکۆ ناوی سمایل ئاغایە سەرۆکی هۆزی شوکاکە کە لە دێی چەهریە لە سنووری بەینی ئێران و تورکیەدا دائەنیشت ئەم سمایل ئاغایە پیاوێکی هێندە بەرز بوو کەوتە ئارەزووی سەربەخۆیی کوردستان و بە چەند جەنگ و کوشتار بە سەر فارسەکانا سەر کەوت. جێگەی دانشتنی خۆی خاکی شوکاک بوو، ورمێ و مەراغە و حەیدەر ئاباد و ئازەرشەهر و سانی قەڵا و زەنگان و سابڵاخ و میاندوواو و سەردەشت و بۆکان و سەقز و تیکان تەپەی هەوشاری لە فارسەکان داگیر کرد ئەم دوازدە شارەی خستە ژێر دەستی خۆی ئەتوانم بڵێم ئازەربایجانی بە تەواوی هێنایە ژێر دەستی خۆیەوە، سوارە و سەربازی سمکۆ بە جۆرێکی ڕەسمی و ڕێک و پێک بوو، بەسەرهاتی سمایل ئاغا لێرەدا نانووسرێت بەڵام لە سروەی بەر بەیانا لە ڕۆژی لە دایکبوونی هەتا ڕۆژی مردنی بە درێژی نووسراوە ئینشاڵڵا لە چاپ کردنی کتێبی ناو براودا ئەکەوێتە پێش چاو. [1]
نووسەر: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 90 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!