یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی بە هاوکاری #یانەی وەرزشی سلێمانی# پاڵەوانێتی یانە و فێرگەکانی سنوورەکەی بە بەشداری 65 یاریزان بۆ ئاستە تەمەنییەکانی کوڕان و کچان ڕێک خستووە و تێیدا و فێرگەی یانەی پێشمەرگە توانیان لەو پاڵەوانێتییەدا ڕکابەریەکی بەرچاویان هەبێت و بە ئاستە بەرزەکەیان چەندین سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
سەبارەت بە بەشداریان لەو پاڵەوانێتییەدا هەردی ئەحمەدی ڕاهێنەری فێرگەی تۆپی سەرمێزی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بە شێوەی خول لە شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەڕێوە دەچن، هەروەک هەردی ئاماژەی پێکرد کە یارییەکانی لە شەوانی پێنجشەممان دەبێت.
سەبارەت بە بەشداری تیمەکەیان ڕاهێنەری فێرگەی یانەی پێشمەرگە وتی، یاریزانانی پێشمەرگە ڕکابەرن بۆ گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و توانیومانە چەندین یاری بەهێز بەرینەوە.
هەروەک وتیشی سوپاسی یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی دەکەین بۆ کردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیانە و پاڵپشتی یانەکەیانی بەرز نرخاند کە هاوکاریان بوون.[1]