ئاگری بێ دووکەر، گوری بێ دڕک نابێ
لە#هەولێر#ێ دەوترێت: ئاگری بێ دووکەر گوری بێ دڕک نابێت. دووکەر: دووکەڵە، گور: گوڵە، هەموو ئاگرێک دووکەڵی لێ دەکەوێتەوە وەکوو چۆن هەموو گوڵێک دڕکی هەیە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ هۆکار هێنانەوە و بوونی بنەما بۆ کارێک دەوترێت: ئاگری بێ دووکەر و گوری بێ دڕک نابێت. [1]