دوای بەڕێوەچوونی یارییەکانی جەولەی پێنجەمی کۆمەڵەی سێیەمی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق و بەو بردنەوە بەنرخەی لە بەرانبەر بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی دهۆک#، تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە توانی کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە 12 خاڵ و بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لەگەڵ #هەولێر#ی خاوەن پلەی یەکەم لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بمێنێتەوە.
ئەمە و لە یاری داهاتووی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکەی و گەیشتنی بە پێشەنگ و پەڕینەوەی بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە، تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان لەسەر یاریگەی خۆیاندا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی هەولێر# دەکەن و تەنیا بردنەوەی لەو یارییەی دا دەیگەیەنێت بە ئامانجەکەی.
=KTML_Bold=بۆ بینینی ڕیزبەندییەکە سەرنجی فایلی پەیوەندیدار بدە=KTML_End=.[1]