سەی سەرتەندوور، زاوای کن خەزوور.
سە: سەگ، تەنوور: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ درووست دەکرێت، نانی تێدا دەبرژێت، لە کوردەواردا ئەو جێگایەی تەنووری لێدرووست دەکرێت، دەوری چۆڵە و هەندێکجار سەگ بۆ حەوانەوە ڕووی تێدەکات، واتە: سەگی بەرەڵا بەردەوام لەسەر تەنوور، هەروەها هەندێک زاواش هەیە بەردەوام لە ماڵی خەزوورە. [1]