پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,989
وێنە
  113,323
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
جیاوازییەکانی هەولێر و بەغدا بۆ داهات و خەرجییەکان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

جیاوازییەکانی هەولێر و بەغدا بۆ داهات و خەرجییەکان

جیاوازییەکانی هەولێر و بەغدا بۆ داهات و خەرجییەکان
=KTML_Bold=جیاوازییەکانی #هەولێر# و #بەغدا# بۆ داهات و خەرجییەکان=KTML_End=
#مەحموود بابان#

=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
دانووساندنەکانی شاندی هەولێر و بەغدا بەردەوامن، بەڵام سەرەڕای پێشڤەچوونی گفتوگۆکان، هیچ ئەنجامێکی پراکتیکی و درێژخایەن بەدی ناکرێت! ڕۆژی #18-10-2023# #وەزارەتی دارایی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی ڕادەستی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق کرد، کە ژمارەکانی تایبەت بە خەرجییەکانی شەش مانگی یەکەمی 2023، پێویستییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە وردەکاریی ژمارەی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی گرێبەست، خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و هتد...ی تێدایە، بەپێی ڕاپۆرتەکە خەرجی مانگانە بەتەنیا بۆ مووچە بە هەموو جۆرەکانییەوە 913 ملیار دینارە و ساڵانە سەروو 10.963 تریلۆن دینارە، لە کاتێکدا بەغدا بەپێی بودجەی 2023، تەنیا 10.457 تریلۆن دیناری بۆ تەرخانکردووە، واتە جیاوازییەکە سەروو 500 ملیار دینارە، ئەگەر بەغدا بەتەنیاش مووچە بنێرێت یان خۆی دابەشی بکات!

خاڵیکی دیکەی دانووساندنەکان پەیوەستە بە پرسی نەوتەوە، کە چۆن قەرەبووی کۆمپانیاکان بکرێتەوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی بەرهەمی بهێنێت، لە بودجەی 2023دا هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە سۆمۆ کراوە، بەڵام میکانیزمی چۆنییەتی خەرجکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە دیارینەکراوە، ئێستا بەغدا باس لە 6.9 دۆلار و هەرێمی کوردستان باس لە 32.9 دۆلار دەکات، لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، تێچووی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 34 دۆلار بووە. هەروەها، جیاوازییەکە لەم پرسەدا بەشێوەیەکە بەغدا ئێستا ئەو نرخەش ڕەتدەکاتەوە، کە پێشتر پێشنیازی کردووە و ڕێککەوتنی لەسەر کردووە، بۆ نموونە لە ئەمساڵدا وەزارەتی پلاندانانی ئێراق پێشنیازی 19 دۆلار کردووە و ساڵی 2021 لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەگشتی 27 دۆلار دانراوە، هەروەها لە بودجەی 2023ی ئێراق 19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دانراوە! کەچی ئێستا هەموو گفتوگۆکان لە چوارچێوەی 6.9 دۆلارە، کە نازانرێت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە!

جیاوازییەکانی هەولێر و بەغدا زۆرن، بەڵام ئەگەر کەمنەکرێنەوە ئەوا بەردەوامی فرۆشتنی نەوت بە ناوخۆ بەمشێوەیەی ئێستا، زیانێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەدات، چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەروو 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە ناوخۆ فرۆشتووە، کە داهاتەکەی 309 ملیار دینار بووە، واتە داهاتی ماوە دوای خەرجییەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان 30 هەزار و 387 دینار بووە، کە بەردەوامی دواخستنی ڕێککەوتنیش باری سەرشانی هەولێر و بەغدا قورستر دەکات، بەتایبەتیش بەغدا، چونکە لەجیاتی دەستکەوتنی داهات لە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، دەبێت هیچ نەبێت پابەندی دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێت.

هەروەها، لە کاتێکدا فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەناوخۆ ئەم بڕە داهاتەی هەیە و دیارە، بەڵام لە ئێراقدا داتای فرۆشتنی نەوتی خاو بە ناوخۆ لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی نەوت و داراییدا نییە. لە کاتێکدا، مانگانە کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوت بڕی نەوتی هەناردەکراوی ڕۆژانە و داهاتەکەی بڵاودەکەنەوە، بەڵام بڕی بەکارهێنراو لە ناوخۆ و داهاتی نەوتی فرۆشراو بە ناوخۆی تێدا نییە.

بۆ نموونە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا ئێراق ڕۆژانە 4.71 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام ڕۆژانە 3.43 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، واتە جیاوازییەکە ڕۆژانە 1.28 ملیۆن بەرمیل نەوتە کە داهاتاکەی دیار نییە، ئەگەر داهاتەکەشی لەنێو ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و لەنێو ئەو بڕەدا بێت کە وەک داهاتی نەوت و سامانە سرووشتییەکان مانگانە بڵاودەکرێتەوە، ئەوا جیاوازیی نێوان داهاتی نەوتی هەناردەکراوی ئێراق نەوەکوو بەرهەمهێنراو لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی زۆر زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە تێچووی بەرمیلێک نەوت لە ئێراق بە خەرجی وەبەرهێنانەوە، حەقدەستی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان و وەزارەتی نەوت پێکەوە دیار نییە!

لێرەدا بە خوێندنەوەی داتاکان لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، دیلۆیت و بودجەی 2023ی ئێراق، هەڵوێستەیەک لەسەر ژمارەکان و جیاوازیی هەولێر و بەغدا لە ژمارەکان بۆ داهاتی ناوخۆ، بۆ تێچووی بەرمیل نەوت، بۆ ژمارە و مووچەی فەرمانبەران دەخەینەڕوو:

=KTML_Bold=داهات و خەرجییەکانی مانگانەی هەرێمی کوردستان چەندە؟=KTML_End=
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق (#18-10-2023#) کۆی داهاتی شەش مانگی یەکەمی 2023 بریتییە لە 5 تریلۆن و 320 ملیار و 500 ملیۆن و 23 هەزار و 738 دینار، کە لەم بڕە 1 تریلیۆن و 600 ملیار و 146 ملیۆن و 571 هەزار و 450 دینار حەقدەستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بووە، واتە بڕی 3 تریلۆن و 720 ملیار و 353 ملیۆن و 452 هەزار و 288 دینار کۆی داهاتی هەرێمی کوردستان (نەوتی و نانەوتی) بووە، واتە بەتێکڕا مانگانە داهاتی هەرێمی کوردستان 620 ملیار و 58 ملیۆن و 908 هەزار و 714 دینار بووە.

لەو ماوەیەدا (#01-01-2023# بۆ #30-06-2023#) 2 تریلیۆن دینار وەک بودجە و قەرز بۆ هەرێمی کوردستان لە بەغداوە هاتووە، لە کاتێکدا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە 1.6 ملیار وەک قەرز و 400 ملیار وەک بودجە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

بەمشێوەیە لە شەش مانگی یەکەمی 2023دا کۆی داهات و بڕی ئەو پارەیەی وەک بودجە و قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، دەگاتە 5 تریلیۆن و 720 ملیار و 353 ملیۆن و 452 هەزار و 288 دینار، واتە بەگشتی بە داهاتی ناوخۆ و ئەوەی لە بەغداوە هاتووە، مانگانە 953 ملیار و 392 و ملیۆن و 242 هەزار و 48 دینارە.

ئێستا، بەپێی هەمان ڕاپۆرت کۆی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە بە تەنیا بۆ مووچە 913 ملیار و 623 ملیۆن و 64 هەزار دینارە، واتە بۆ شەش مانگ، خەرجیی مووچە 5 تریلیۆن و 481 ملیار و 738 ملیۆن و 384 هەزار دینارە. هەروەها، لەو ماوەیەدا (شەش مانگ) خەرجی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 575 ملیار و 579 ملیۆن و 487 هەزار دینار بووە. هەروەها، کۆی خەرجی بەکارخستنی دیکە 646 ملیار و 997 ملیۆن و 285 هەزار و 788 دینار بووە و خەرجی وەبەرهێنان 271 ملیار و 969 ملیۆن و 723 هەزار دینار بووە.

لێرەوە دەردەکەوێت؛ کۆی گشتی خەرجییەکان لەو شەش مانگەدا بڕی 6 تریلیۆن و 976 ملیار و 284 ملیۆن و 879 هەزار و 788 دینار بووە، بەتێکڕا خەرجیی مانگانە 1 تریلۆن و 162 ملیار و 714 ملیۆن 146 هەزار و 631 دینار بووە، واتە جیاوازی یاخود کورتهێنان بەتێکڕا مانگانە 209 ملیار و 321 ملیۆن و 904 هەزار و 583 دینار بووە، هەر بۆیە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ خەرجیی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا خەرجنەکراوە و نەدراوە.

=KTML_Bold=بەتێکڕا مووچەی فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان و لە ئێراق چەندە؟=KTML_End=
بەپێی بودجەی 2023ی ئێراق (لاپەڕە 66) کۆی ژمارەی فەرمانبەران لە ئێراق 4 ملیۆن و 74 هەزار و 697 فەرمانبەرە، کە 59 تریلیۆن و 365 ملیار و 778 ملیۆن و 837 هەزار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، واتە بەتێکڕا لە ساڵێکدا هەر فەرمانبەرێک لە ئێراق 14 ملیۆن و 569 هەزار و 372 دینار وەردەگرێت و مانگانەش بەتێکڕا 1 ملیۆن و 214 هەزار و 114 دینارە. ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە پلەبەندی فەرمانبەر لە ئێراق دوانزە پلەیە، زۆرترین مووچەی دابینکراوی ساڵانە بۆ کەرتی ئەمنی دەڕوات، کە نزیکەی نیوەی ئەو پارەیە و ساڵانە سەروو 25 تریلۆن دیناری بۆ دانراوە. هەروەها، لەنێو کەرتی ئەمنی بۆ #وەزارەتی ناوخۆ#، بەدوایدا وەزارەتی بەرگری و بەپلەی سێیەم #حەشدی شەعبی# دێت.

لە کاتێکدا، ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە 2014ەوە دامەزراوە، بەپێی بودجەی 2023ی ئێراق، 238 هەزار و 75 کەسن، بە تەنیا بۆ مووچەکانیان 3 تریلۆن و 468 ملیار دینار خەرجدەکرێت، واتە ساڵانە هەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی 14 ملیۆن و 570 هەزار و مانگانە سەروو 1 ملیۆن و 214 هەزار وەردەگرێت!

لە بەرانبەردا، بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، کۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 682 هەزار و 141 فەرمانبەرن، کە بودجەی پێویستی مانگەنەیان 734 ملیار و 593 ملیۆن و 244 هەزار دینار، واتە بەتێکڕا فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان مانگانە 1 ملیۆن و 76 هەزار و 893 دینار وەردەگرێت.

بەگشتی و بەتێکڕا، جیاوازیی مووچەی فەرمانبەرێک لە ئێراق و هەرێمی کوردستان مانگانە 137 هەزار دینارە، لە کاتێکدا فەرمانبەرێکی گرێبەست بەتێکڕا لە هەرێمی کوردستان 460 هەزار دینار وەردەگرێت و مامۆستایەکی وانەبێژ لەنێوان 200-400 هەزار دینار وەردەگرێت، کە ژمارەیان 36 هەزار و 542 مامۆستایە!

هەروەها، جیاوازییەکی دیکەش لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەشێوەیەک بەپێی بودجەی 2023ی ئێراق، ژمارەی فەرمانبەران بە 658 هەزار و 189 فەرمانبەر دانراوە، لە کاتێکدا لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، ژمارەی فەرمانبەرەکان بە 682 هەزار و 141 فەرمانبەر دانراوە، کە جیاوازیی نێوانیان 23 هەزار و 897 فەرمانبەرە بەبێ گرێبەست و وانەبێژەکان و هتد...!

خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکیش لە یاسای بودجەی ئێراق 2023 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ساڵانە 9 تریلیۆن 299 ملیار و 513 ملیۆن و 616 هەزار دینار دانراوە، هەروەها بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی 1 تریلیۆن و 157 هەزار و 838 ملیۆن و 48 هەزار دینار دانراوە. لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ساڵانە 10 تریلۆن و 963 ملیار دینار بۆ مووچە پێویستە، لە کاتێکدا ئەگەر ئێراق مووچەش بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، ئەوا 10 تریلیۆن و 457 ملیار و 351 ملیۆن و 664 هەزار دیناری بۆ داناوە، واتە جیاوازییەکە هێشتا 506 ملیار و 125 ملیۆن و 104 هەزار دینارە!

=KTML_Bold=جیاوازی هەولێر و بەغدا لە تێچووی بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان؟=KTML_End=
بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی دارایی لە وەزارەتی نەوتی ئێراق بڕی 8 هەزار و 960 دینار یان 6.9 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان داناوە، لە کاتێکدا بەپێی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تێچووی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 32.91 دۆلارە، کە 24.32ی بۆ بەرهەمهێنان و 8.59ی بۆ تێچووی گواستنەوەیە، واتە جیاوازییەکە 26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت.

لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵی نەوتی بەرهەمهێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان 36 ملیۆن و 723 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە، کە کۆی گشتی داهاتەکەی بە دۆلار 2 ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار و 396 دۆلار بووە، کە 946 ملیۆن و 497 هەزار و 142 دۆلار سافی بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە، واتە تێچووی بەرمیلێک نەوت 34.12 دۆلار بووە، کە نزیکە لەو نرخەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دایناوە.

لە ڕوویەکی دیکەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەم پرسی تێچوونە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکان بووە، بەمدواییەش بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلاندانانی ئێراق لە 23-5-2023 و لەسەر بنەمای کۆبوونەوەیەک کە نوێنەری سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی ئێراق تێدا بەشداربوون و کۆبوونەوەکە لە #26-01-2023# کراوە، نووسراوی بۆ فەرمانگەی دارایی وەزارەتی نەوتی ئێراق ناردووە و تێیدا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بە 19 دۆلار داناوە؛ 12 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و 7 دۆلار بۆ گواستنەوە بێت.

بەپێی ڕێککەوتنی پێشووتر و لە بودجەی 2021ی ئێراق، هەرێمی کوردستان (دەبێت) ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، کە 250 هەزاری بەنرخی سۆمۆ دانراوە و 50 هەزار بۆ ناوخۆ و 160 هەزار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە دانراوە، واتە ڕێژەی 34٪ کۆی گشتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تێچوو دانراوە، کە ئەگەر بەتێکڕای نرخی سۆمۆ لەو کاتەدا 80 دۆلار بووبێت، واتە تێچووی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 27.2 دۆلار دانراوە.

ئێستا، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە؛ نرخی بەرمیلێک نەوت کە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بە 6.9 دۆلار بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، لە چییەوە هاتووە! لە کاتێکدا تەنانەت لەگەڵ ئەو بڕەش یەکناگرێتەوە کە لە بودجەی 2023 وەک خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان دانراوە، بۆ نموونە لە بودجە هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، واتە 146 ملیۆن بەرمیل نەوتی ساڵانە پابەند کراوە، کە تێچووی بەرمیلێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە 26 هەزار دینار یان 19.8 دۆلار دانراوە!

=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان بەرمیلی نەوتی بەناوخۆ بە چەند فرۆشتووە، ئەی ئێراق بە چەندی دەفرۆشێت؟=KTML_End=
بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگدا 10 ملیۆن و 200 هەزار و 524 بەرمیل نەوتی بەناوخۆ فرۆشتووە، کە بەهاکەی لەو ماوەیەدا 309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار و 238 دینار بووە. واتە نرخی یەک بەرمیل نەوت لەو ماوەدا بۆ ناوخۆ 30 هەزار و 387 دینار بووە وەک داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.

هەروەها، بەپێی داتاکان لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ماوەی #25-06-2023# بۆ #14-10-2023# هەرێمی کوردستان بڕی 8 ملیۆن و 43 هەزار 594 بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی ئێراق کردووە کە هیچ تێچوویەکی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی لە حکومەتی ئێراق و وەزارەتی نەوتی ئێراقی وەرنەگرتووە!

بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی لە #01-01-2023# بۆ #25-03-2023# ڕۆژانە هەرێمی کوردستان 352 هەزار و 83 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و فرۆشتوویەتی، لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 1-1-2023 بۆ #31-03-2023# هەرێمی کوردستان 32 ملیۆن و 307 هەزار و 382 بەرمیلی هەناردەکردووە و فرۆشراوە، کە 271 هەزار 606 بەرمیل لە کۆگەکان لە بەندەرەکە ماوەتەوە، واتە کۆی هەناردەکراو و فرۆشراو 32 ملیۆن و 578 هەزار و 988 بەرمیل بووە، واتە ڕۆژانە کۆی هەناردەکراو و فرۆشراو 361 هەزار و 988 بەرمیل بووە، ئەگەر ئەوەی لە کۆگەکان زیادیکردووە و باریش نەکرابێت، ئەوا ڕۆژانە 358 هەزار و 970 بەرمیل بووە! واتە جیاوازییەکە لەنێوان ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی و دیلۆیت ڕۆژانە 9 هەزار و 905 بەرمیل یان 6 هەزار و 887 بەرمیل نەوتە!

بەدیوەکەی دیکەدا ئێراق مانگانە تەنیا بڕی داهاتی نەوتی هەناردەکراو بڵاودەکاتەوە، بۆ نموونە بەپێی ڕاپۆرتی جیاوازی ژمارەکانی داهات و خەرجی لە نیوەی یەکەمی 2023 لە ئێراقدا ڕۆژانە بەتێکڕا 3.43 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، لە کاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی نەوت، ئێراق لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ڕۆژانە 4.71 ملیۆن نەوت بەرهەمدەهێنیت، واتە ڕۆژانە 1.28 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوخۆدا دەفرۆشێت و بەکاردەهێنێت، کە داهاتەکەی بەجیاواز لە داهاتی نەوتی هەناردەکراو نەهاتووە! ئەمەش سەرەڕای جیاوازیی سەروو 5.6 تریلۆن دینار لە داهاتی نەوت لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی ئێراق لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا!

هەروەها، داهاتی نەوتی یەک بەرمیل لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەپێی وەزارەتی نەوت 99 هەزار و 737 دینار بووە، لە کاتێکدا بەپێی وەزارەتی دارایی داهاتی بەرمیلی نەوت 91 هەزار و 186 دینارە! ئەمە بەبێ داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراوی ئێراق بۆ ناوخۆ؟ ئەگەر داهاتی ئەو 1.28 ملیۆن بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە لەنێو ئەو بڕەدا بێت کە لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی بۆ نەوت و سامانە سرووشتییەکان هاتووە، ئەوا جیاوازییەکە زۆر زیاتر دەبێت لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی بۆ داهاتی نەوت لە ئێراق!

=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
ئەگەر گفتوگۆکانیش وەک ژمارەکان جیاواز بن، ئەوا نابێت چاوەڕوانی گەیشتنە ڕێککەوتن بکەین، چونکە جیاوازییەکە وەک گفتوگۆکان و ساڵانی ڕابردوو نییە لەبارەی ئەوەی کێ بەڕێوەببات و کێ سەرپەشتی بکات و، کێ دەسەڵاتی هەبێت، بەڵکوو ژمارەکان یەکناگرنەوە نەک بۆ پارەی تەرخانکراو، بگرە بۆ ژمارەی فەرمانبەرانیش.

ڕوویەکی دیکەی جیاوازی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئەوانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان ڕازی بێت و بەغدا ئامادەبێت بۆ خۆی دابەشی بکات، هێشتا 500 ملیار دینار وەک لە بودجەی 2023 هاتووە، کەمە و کورتهێنانی هەیە.

جیاوازییەکی دیکە لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە نەک لە پێشنیاز و ڕێککەوتنەکانی پێشوو، بگرە وەک ئەوەی لە بودجەی 2023دا دانراوە یەکناگرێتەوە، هەر بۆیەش گەشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئەم پرسە قورس و دەستکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە قورسترە ئەگەر بە ڕەزامەندی بەغدا بێت و بەشدار بێت.
لە کۆتاییدا، خاڵیکی سەرنجڕاکیش لە گفتوگۆکان بەدیدەکرێت، ئەویش نائامادەیی بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە و درێژەپێدانی بەوشێوازەی زۆرترین دەستکەوت و کەمترین بەخشین و قوڵکردنەوەی پرسەکان و ئاڵۆزکردنیان هەیە.

بۆ نموونە، ڕوویەکی دیکەی ئەم پرسە کە زۆر سەرنجڕاکێشە؛ دانووساندنەکان، کاتێک پێویستە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەڕڵەمانتار و لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق کۆببێتەوە، کەچی کۆبوونەوەکانی شاندی دانووساندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیران و لایەنەکانی دیکەدایە. بەپێچەوانەوە کاتێک پێویستە لەگەڵ لایەنی جێبەجێکار و وەزارەتی دارایی ئێراق کۆببێتەوە، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەڕڵەمانتار و لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق کۆدەبێتەوە، وەک لە کۆبوونەوەکانی مانگی نیسان، ئایار و حوزەیران لەگەڵ کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوو دەردەکەوێت!

لە کۆتاییدا، هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن یاخود جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەژێر فشار، ئەوا بە دڵنیاییەوە پابەندبوونی هەردوولا بە پاراستنی ڕێککەوتنەکەوە بەندە بە پارسەنگی هێز، نەوەکوو بنەمایەکی درووست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 24-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە مەحموود بابان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 24-10-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-08-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-08-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 31-08-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و ساکاری کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1955
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,989
وێنە
  113,323
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,207
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
خواردنە کوردەوارییەکان دەکرێنە بڕاند
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!