ناونیشانی پەرتووک: شۆڕشی ئەیلوول لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی فەڕەنسادا 1961-1976
کۆکردنەوە و وەرگێڕانی: #وریا ڕەحمانی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: ڕۆکسانا
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
ئەم پەرتووکە کۆکردنەوە و وەرگێڕانی کۆمەڵێک بەڵگەنامەن لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول لەنێوان ساڵانی (1961-1976)دا، بەڵگەنامەکان زۆربەی ڕاپۆرتەکانی باڵیوزخانەی فەڕەنسا لە وڵاتان بۆ وزارەتی دەرەوە، لێژنەی فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاتلانتیکی باکوور، وزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، نووسینگەی سەروککۆمار، سەرۆکایەتی وەزیران و نامەکانی مەلامستەفا بارزانی بۆ سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە بارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی شۆڕشی ئەیلوول لەخۆ دەگرێت.
بەڵگەنامەکان بە پێی زنجیرەی مێژوویی ڕووداوەکان ڕێکخراوە کە لە پێشەکی و وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان و ئۆرجیناڵی بەڵگەنامەکان و پەراوێزی وەرگێڕ کە ئاماژە بە هەندێک زانیاری پەیوەندیدار بە ناوەرۆکی بەڵگەنامەکان دراوە، پێکهاتووە.[1]