پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
01-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
01-01-2025
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
01-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
زارۆ ئاغا و خێزانی لە ماڵی خۆی ساڵی 1925
01-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,716
وێنە
  113,592
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,631
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,712
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,439
عربي - Arabic 
32,952
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,423
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,850
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,834
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,962
پەرتووکخانە 
26,192
کورتەباس 
19,349
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,268
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,633
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,649
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
365
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,617
MP4 
2,927
IMG 
209,449
∑   تێکڕا 
245,511
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
لەیلا زانا
شەهیدان
لەیلا قاسم
ژیاننامە
حەکیم کاکەوەیس
ژیاننامە
مەلا قادر مودەڕیسی
ژیاننامە
ئازاد سەید ‌هاشم
دەست لە یادەوەریمان مەدەن
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دەست لە یادەوەریمان مەدەن

دەست لە یادەوەریمان مەدەن
=KTML_Bold=دەست لە یادەوەریمان مەدەن=KTML_End=
#سەلام سەعدی#

بۆ کاک #خالید شوانی#

هەفتەی رابردوو، دەرفەتێک هەڵکەوت لەگەڵ چەند بەڕێزێک کە لە ساڵانی هەشتاکاندا بە هۆکارگەلی سیاسی لە گرتووخانەی ئەبوغرێب بووین، لە بەغدا یەکمانگرتەوە و پێکەوە چووینەوە ئەو شوێنەی هەریەک لە ئێمە چیرۆکی تایبەت بەخۆی لەگەڵی هەیە.

ئەم زیندانە، کۆتایی ساڵانی پەنجاکان دروستکراوە و لەسەر رووبەرێکی بەرینە کە چەندین بەشی گەورە گەورە لەخۆدەگرێ. سەیر ئەوەیە دیزایینەکەشی لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە کراوە، بەڵام مەعلوومە پاشان دەستکاری کراوە. ئەمە زیندانێکی مەرکەزی بوو بۆ تەواوی عێراق، لە حوکمی سووکەوە هەتا حوکمە قورسەکانی تایبەت بە دۆزەکانی تاوانی هەمەجۆر، بەشێکی گەورەشی هەبوو بۆ (حوکمە تایبەتەکان)، واتە تاوانبارانی پەیوەندیدار بە سیاسەتەوە... هەروەها بەشی لەسێدارەدانیش کە من لەم سەردانەدا زانیم لە بەشەکەی ئێمەوە زۆر نزیک بووە.

ئەو بەڕێزانە هەموو لە #سلێمانی#یەوە هاتبوون و منیش بە تەنیا لە #هەولێر#ەوە. ماوەی دوو شەو لە یەکێ لە هوتێلە خراپەکانی بەغدا ماینەوە (وابزانم هیچ هوتێلێکی باشی نییە)، رۆژی یەکەم پێکەوە چووین بۆ ئەبوغرێب. بۆ من، ئەوە یەکەم بینینەوە بوو لەپاش 36 ساڵ، بۆ هەندێکیان نزیکەی 40 ساڵ تێپەڕیبوو.
هەندێ بەشی گرتووخانەکە هێشتا ئاوەدانن، بەڵام بەشی سیاسییەکان (حوکمە تایبەتەکان)، پاش ساڵی 2014 کە #داعش# پەلاماری دا و ژمارەیەک لە گیراوەکانی خۆی تێدا ئازاد کرد، ئیدی داخرا. لە بەشی لەسێدارەدانیش تەنیا بینای جێبەجێکردنی سزاکە ماوەتەوە، بەڵام هەر داروپەردوویەکە و بەتەواوی پشتگوێخراوە. لەسەر دیوارەکانی هۆڵی لەسێدارەدان، بە پەمپ، درووشمی پشتیوانی بۆ #حەشدی شەعبی# نووسراوە !

شوێنێکی تەپوتۆزاوی و پۆخڵ و پەرپووت.

بەشی حوکمە تایبەتەکان کە خۆم لەوێ بووم، زەینێکی وردی دەویست شوێنی خۆت بناسیتەوە. دەستکاری کراوە و بەو دیزایینەی سەردەمی ئێمە نەماوە، جا دیار نییە هەر لە سەردەمی #بەعس# لە ساڵانی نەوەتەکاندا دەستکاری کراوە یان پاش 2003 کە ئەمریکییەکان هاتن و زیندانەکەیان بەدناو کرد. دیارە خۆی هەر بەدناو بوو، بەڵام سەردەمێک ئەوە بۆ ئێمەمانان جێی شانازی بوو. ئێستا لە گووگڵ بۆ ناوی ئەبوغرێب بگەڕێ، تەنیا ئەو وێنە و بابەتانەت بۆ ریز دەکات کە پەیوەندییان بە سکانداڵەکەی پاش 2003وە هەیە. ئەو یادگارەی ئێمەیان شێواند. جیهان ئەبوغرێب لەڕێی چیرۆکی بەندکراوە سیاسییەکانی سەردەمی بەعسەوە ناناسن، تۆ ئەگەر بە بیانییەکی شارەزای عێراق بڵێی لە ئەبوغرێب بووم، بیری بۆ چی دەچێ؟ مقاوەمەی عێراقی و قاعیدە و داعش.
دیزایینی ناوەوەی کە دەستکاری کراوە، دەکرێ رۆژێک لە رۆژان چاک بکرێتەوە، دیوارێک لێرە و پەنجەرەیەک لەوێ و بەشێک کە زیاد کراوە و دەرگایەک کە شوێنەکەی گۆڕاوە، هەموو ئەمانە دەکرێ چاک بکرێنەوە، ئێستا کێشەکە ئەوەیە بەنیازن سەرلەنوێ ئاوەدانی بکەنەوە!

من چووم بڵێم تکایە ئێرە وەکو یادگارێک بپارێزن. چەندین نەوە بەم زیندانەدا تێپەڕیوین. ئەمە بەشێکە لە مێژووی عێراقی نیوەی دووەمی سەدەی بیست. باس لە یادگاری دەیان هەزار بەندکراوی سیاسی دەکەین. عێراق دەوڵەتێکە بە مێژووی دێرینی هەشت هەزار ساڵ شارستانێتییەوە دەنازێ، کەچی ناتوانێ یادگار و شوێنەوارەکانی مێژووی نوێی خۆی بپارێزێ! بڕۆ بەغدا، هیچ ئاسەوارێک لە سەردەمی پاشایەتی و پاش ئەویش نادۆزیتەوە. کۆشکی زهوور کراوە بە شوێنی پارکینگی ئۆتۆمبێل! قەسری ریحاب پاش کودەتای 14ی تەمووز ناوەکەی کرا بە قەسری نیهایە و پاشان نازم گزار کردیە بەدناوترین شوێنی ئەشکەنجەدان لە تەواوی مێژووی عێراقدا، دواتریش بوو بە دەزگای موخابەرات و فڕۆکەی ئەمریکی بە مووشەکێک خاپووریان کرد.

گۆڕستانی بنەماڵەی شاهانە هەیە لە گەڕەکی ئەعزەمییە، دووەم رۆژم کە لە بەغدا بووم و ئیتر بە تەنیا بووم، بەهەلم زانی بچم سەردانێکی بکەم، ئەمە مەزارگەیەکە گۆڕی هەشت پادشا و شاژنی عێراق لەخۆدەگرێ، لە فەیسەڵی یەکەمەوە هەتا ئەوانەی لە کودەتاکەی 1958 دا کۆمەڵکوژ کران. جگە لەوان کە گۆڕەکانیان دەکەوێتە ناوەوەی مەزارگەکە، گۆڕی جەعفەر عەسکەریش لە حەوشەی مەزارگەکەدایە کە یەکەمین وەزیری بەرگریی عێراق بووە لە ساڵی 1921 و ساڵی 1936 بە فەرمانی بەکر سدقی کوژرا. بەناو ئەو هەموو فەوزا و ترافیکەدا کە نازانم چەندی خایاند، بە تاکسییەک چووم دوو جار بە دەوریدا خولاینەوە دەرگاکانی داخرابوون. ئەمە نە هەینییە و نە رۆژی پشووە و نە هیچ بۆنەیەکی مەزهەبی هەیە. پرسیارم لە کەسێک کرد، گوتی وەڵا ئەوە هەر ئاوا داخراوە، خەڵکی تریش وەکو تۆ دێن پرسیار دەکەن و بە نائومێدی دەگەڕێنەوە.

مەزارێکە لە شێوەی گومەزی مزگەوت، دەکەوێتە نێو بازنەیەکەوە و سێ دەرگای هەیە، لە هیچ دەرگایەکیان نەنووسراوە ئەمە گۆڕستانی شاهانەیە، یا محمدێک بە گەورەیی لەسەر یەکێ لە دەروازەکانی نووسراوە و تەواو.

ئەمە تێگەیشتنی نوخبەی فەرمانڕەوای عێراقە بۆ شوێنەوار. لای ئەوان وا دیارە شوێنەوار هەر ئەوەیە کە لە سەردەمی مس بێڵ فێری بوون. ئەم سەت ساڵە بەم هەموو ئاشووبەوە ئاسەوارێکی نەماوە. کەچی لە ئێرانی تەنیشتیاندا چونکە لەمان خوێندەوارترن، کۆشکی نیاوەرانی محەممەد رەزاشا وەکو ئەو رۆژە پارێزراوە کە بەجێیهێشت.

جا رۆژگارێ پێموابوو لە عێراقیش سەردەمێک دێت، زیندانی ئەبوغرێب دەبێتە رووگەی گەشتیار. کەچی لەو هەموو خراپکارییەی سەردەمی سەددام حوسێن ئەم بەشەی ئەبوغرێب ماوە کە لەجیاتی ئەوەی بپارێزرێ، تێکهەڵکێش دەکرێتەوە لەگەڵ سەردەمی پاش خۆی!

تۆ کە هەمان زیندانەکانی ئەوەی پێش خۆت بەکارهێنایەوە، لە کوێدا لەو جیاوازی؟

ئەم زیندانانە سیمبوولی بەعسن، تۆ پێویست ناکات هیچ لەبارەی ئەو سەردەمەوە بڵێی، ئەم خۆی چیرۆکەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگێڕێتەوە. بەڵام ناهێڵن ئەم شاهیدە چیرۆکەکەی بگێڕێتەوە، پڕی دەکەن لە داعش، لە فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر و...

بۆیە بزانن یان نا، بەجۆرێک بەشدارن لە سڕینەوەی ئاسەواری سەردەمێکی تاریک، سەردەمێک کە نەوەکانی داهاتوو نازانن چۆن بووە و رەنگە هەمان رابردوو دووبارە بکەنەوە.

هەرە گرنگترین کارێک لە سەردەمی پاش رووخانی بەعسدا لە عێراق کرابێت، پرۆژەکەی کەنعان مەکیە بوو (دامەزراوەی یادگەی عێراق)، ئەم پرۆژەیەی لێ بترازێ، کەس لە نوخبەی سیاسی لە خەمی ئەوەدا نەبوون لەڕێی بەشوێنەوارکردنی شوێندەستەکانی بەعسەوە، قەتیعەیەک لەگەڵ سەردەمی پێشوو دروست بکەن و لاپەڕەیەکی تازە هەڵبدەنەوە.

تکام لە بەڕێوەبەری گرتووخانەکە کرد کە مرۆڤێکی بەڕێزە، گوتم تکایە ئەم بەشە و بەشی لەسێدارەدان بە دیزاینە کۆنەکەی نۆژەن بکەنەوە و بیکەنە یادگارێک. گوتی فەرمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتووە زوو ئامادەی بکەینەوە و بیکەینەوە بە گرتووخانە!

ئەم گرتووخانەیەش سەر بە وەزارەتی دادە کە وەزیرەکەی کاک خالید شوانییە. من هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆم لەگەڵ ئەو بەڕێزە نییە، لێرەوە تکای لێ دەکەم ئەو کارە هەر هیچ نەبێ با لە سەردەمی ئەودا نەکرێ. بەکارهێنانەوەی هەمان ئامرازەکانی سزادان و ئەشکەنجە لەڕووی سیمبووڵیکەوە مانایەکی قووڵی هەیە. مەسەلە هەر پاراستنی داروپەردوویەک نییە، ئەڵمانەکان لە پاش جەنگی دووەمی جیهانی بۆئەوەی بیسەلمێنن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە نازیزمەوە نەماوە، دەبوو گرتووخانەکانی سەردەمی نازی بکەنە مۆزەخانە. ئەمە بەشێکە لە بەمێژووکردنی سەردەمێک، بەتایبەتی ئەگەر سەردەمێکی تاریک بووبێ. تۆ کە ئامادە نەبی ئەوەی پێش خۆت بکەیتە یادەوەری، مانای وایە ئامادەی دووبارەی بکەیتەوە. مانای وایە لە هەمان رابردوودا دەژیت.

ئێوە کە گرتووخانەکانتان پڕ بوون، گرتووخانەی نوێ بە پێوەری نوێ دروست بکەن، ئەو گرتووخانە کۆنە یادگەی نەوەیەکە بە گیراوان و کەسوکاریانەوە. بەڵام ئەم مەسەلەیە وا دیارە لای ئەم نوخبە سیاسییەی عێراق گرنگ نییە، ئەمە لە کوردستانیش هەروا بووە، لە سلێمانی لەسایەی ژنێکی ژیری وەکو هێرۆ خانەوە ئەمنە سوورەکە پارێزرا، بەڵام وەرە لە شارێکی گەورەی وەکو هەولێر بۆ یەک ئاسەواری بەعس بگەڕێ، نییە. کوا دایرەی ئەمن، کوا ئیستیخبارات، کوا زیندانی تاکەکەسی و شوێنی ئەشکەنجەدانی ئەو هەموو گەنجە هەولێرییە؟ تەنانەت بە فۆتۆیەک، بە فیلمێکی ڤیدیۆش نییە. تۆ کە هیچ ئاسەوارێکت لەو سەردەمە تاریکە نەهێشتووەتەوە، تازە ناتوانی بە تەنەکە و ئا#سنە# شکاو زیندوو رایگری. هەولێری گوتەنی ئیش بە تەتکە و پەتکان پێکنایێ.

بەمۆزەخانەکردنی گرتووخانەیەکی وەکو ئەبوغرێب، یان نوگرە سەلمان نابێ لەم نوخبەیەی ئێستای عێراق چاوەڕێ بین، دیارە لەوێ هێشتا کێشەی گەورەتر هەیە و ئەم بابەتەی من باسی دەکەم لە ئەولەویەتدا نییە. ئەمەش بۆ هەر وڵاتێ کە کێشەی زۆری کەڵەکەبووی هەبێ تەحسیل حاسڵە. بەڵام ئەوەی دەبێ بیر لەمە بکاتەوە کوردە، بەرپرسە کوردەکانی بەغدان. حکومەتی هەرێمی کوردستانە، شوێنێکی وەکو نوگرە سەلمان راستە گرتووخانەیەکی دێرینە و یادگاری خەباتگێڕانی سەر بە رەوت و ئاراستەی سیاسی دیکەشە، بەڵام بۆ کورد شاهیدێکی گرنگی چیرۆکی ئەنفالە. سبەی رۆژ نەوەی نەوەی ئەنفالکراوان دەیانەوێ ئەو دوا مەنزڵگەیەی داپیران و باپیرانیان ببیننەوە، تۆی کە ئێستا دەسەڵاتداری، ئەمە بەرپرسیارێتی تۆیە. رۆژێک کە چووبوومە سەردانی گەورە سەربازگەی ئاوشفیتز لە باشووری پۆڵەندا، سەدان منداڵی ئیسرائیلیم بینی کە بە چەند ئۆتۆبوسێک هێنابوویانن بۆ ئەو سەربازگەیەی سەردەمی نازیزم تاوەکو شوێنەوارەکانی هۆڵۆکۆست بەچاوی خۆیان ببینن. بەڵام لە عێراق، 35 ساڵ حوکمی دیکتاتۆری و تاریکی رژێمی بەعس وا خەریکە هیچ ئاسەوارێکی نامێنێ و حیکایەتی دەماودەمیش هەر زەمەنێک بڕ دەکات. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 05-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە سەلام سەعدی هادی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-03-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-03-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
بەخاکسپاردنی حەسەن حاجو ئاغا، قامیشلۆ ساڵی 1963
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
ژنانی شکاک
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
وێنە و پێناس
زارۆ ئاغا و خێزانی لە ماڵی خۆی ساڵی 1925
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
وەزیری پەروەردە لە کۆماری کوردستان میرزا مەناف کەریمی، ساڵی 1946
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی کەتەلۆنیا: گرنگە کورد لە دیمەشق بمێنێتەوە و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بکات
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
لەیلا زانا
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
لەیلا زانا
شەهیدان
لەیلا قاسم
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
لەیلا قاسم
ژیاننامە
حەکیم کاکەوەیس
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەکیم کاکەوەیس
ژیاننامە
مەلا قادر مودەڕیسی
29-08-2011
هاوڕێ باخەوان
مەلا قادر مودەڕیسی
ژیاننامە
ئازاد سەید ‌هاشم
02-01-2023
سروشت بەکر
ئازاد سەید ‌هاشم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
01-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
01-01-2025
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
01-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
زارۆ ئاغا و خێزانی لە ماڵی خۆی ساڵی 1925
01-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,716
وێنە
  113,592
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,631
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,712
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,439
عربي - Arabic 
32,952
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,423
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,850
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,834
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,962
پەرتووکخانە 
26,192
کورتەباس 
19,349
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,268
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,633
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,649
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
365
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,617
MP4 
2,927
IMG 
209,449
∑   تێکڕا 
245,511
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
بەخاکسپاردنی حەسەن حاجو ئاغا، قامیشلۆ ساڵی 1963
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
ژنانی شکاک
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
وێنە و پێناس
زارۆ ئاغا و خێزانی لە ماڵی خۆی ساڵی 1925
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
وەزیری پەروەردە لە کۆماری کوردستان میرزا مەناف کەریمی، ساڵی 1946
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی کەتەلۆنیا: گرنگە کورد لە دیمەشق بمێنێتەوە و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بکات
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.547 چرکە!