سەروکاری لەگەڵ گوللەیه
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: #نان و فیشەکێ دەخۆن#، ئەو کەسانەی کاری قاچاخچێتی تفەنگ و چەکداری و سەربازی و چەتەیی و چەتوونی و ئاژاوە گێڕی و...تاد دەکەن، ڕۆژانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ چەک و فیشەک و گوللەدایە و وەکوو کاسبی و بژێوی ژیان خوویان پێوەگرتووە بۆ ئەو جۆرە کەسانە وتراوە: سەروکاری لەگەڵ گوللەیە.[1]