پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیدریس نادری
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سینا محەمەدی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
28-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
28-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
چەند گرتەیەکی باشووری کوردستان، سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر
28-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,092
وێنە
  113,351
پەرتووک PDF
  20,692
فایلی پەیوەندیدار
  109,260
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
لەیلا عەلی ساڵح
ژیاننامە
ئیحسان شێرزاد
ژیاننامە
ئازاد حەمدی
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
هەڵبژاردنی کوردستان و ئەزموونی من لە بەریتانیا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەڵبژاردنی کوردستان و ئەزموونی من لە بەریتانیا

هەڵبژاردنی کوردستان و ئەزموونی من لە بەریتانیا
=KTML_Bold=هەڵبژاردنی کوردستان و ئەزموونی من لە بەریتانیا=KTML_End=
#بەختیار مام شێخ#

بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و ئەمڕۆ بە فەرمی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەڕی غەززە تاوەکو کاتی هەڵبژاردن ساڵێک تێدەپەڕێنێت و هیچ هێمایەکیش بۆ راگرتنی بەدیناکرێت، خەریکە لوبنانیش پەلکێشی ئەو شەڕە دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا 32 مانگە بەردەوامە و تاوەکو دێت چڕتر دەبێت. ئەم دوو شەڕە کاریگەرییان لەسەر هەموو هاوکێشە سیاسی و ئابوورییە جیهانی و هەرێمییەکان هەیە و کوردستان و عێراقیش بەدەرنین لە کاریگەری هاوکێشە جیهانی و هەرێمییەکان. کاریگەریی ئێران بە پلەی یەکەم دواتریش تورکیا و عێراق لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و دەرئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت.

=KTML_Bold=باکگراوەند=KTML_End=
یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 19-5-1992 بەڕێوەچوو کە 967 هەزار و 229 کەس بەشدارییان تێداکرد و 100 ئەندامیان بۆ پێکهێنانی یەکەمین پەرلەمانی کوردستان هەڵبژارد. 13 ساڵی پێچوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دووەم کە لە 30-1-2005 بە بەشداریی یەک ملیۆن و 753 هەزار و 919 کەس بۆ هەڵبژاردنی 111 ئەندام بەڕێوەچوو. دواتریش لە ساڵەکانی 2009، 2013 و 2018 هەڵبژاردنی دیکە کران و بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، دوای دوو ساڵ دواخستن.

لە ماوەی ئەم 32 ساڵەدا، گۆڕانکاریی ئێجگار زۆری ناوخۆیی، ناوچەیی، جیهانی روویانداوە و گۆڕانکاریی گەورەش بەسەر ئاستی مامەڵەکردنی دەنگدەر و مەیل و چۆنیەتی دەنگدانی دا هاتووە. خەڵک بەو پەرۆش و گەرموگوڕییەی جاران بایەخ بە هەڵبژاردن نادەن و ئومێد و متمانەیان بە پارت و سەرکردە سیاسییەکان نەماوە و متمانە لەنێوان دەسەڵات و میللەت لە نزمترین ئاستدایە.

هەرچەندە کولتووری هەڵبژاردن و پیادەکردنی سیستمی لیبراڵ دیموکراسی تەمەنی 32 ساڵە لە کوردستان و 19 ساڵیش لە سەرتاسەری عێراق، بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردن و حکومڕانی پشت بەستوو بە خەڵکی خاوەن ئەزموون زۆر لاوازە و هیچ بایەخێک بە خزمەتکردنی هاووڵاتی نادرێت. لەوکاتەوەی دەنگدەر دەچێتە سەر سندووقی دەنگدان و بڕیار لەسەر لیستێک یان بەربژێرێک دەدات، رۆڵ و بایەخی نامێنێت تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە! ئەزموونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان 13 ساڵ لە عێراق کۆنترە، بەڵام بە هەڵەدا ناچین ئەگەر بڵێین پەرلەمانی عێراق باشتر کارەکانی رادەپەڕێنێت لەوەی کوردستان و پڕۆسەی هەڵبژاردنیش لەوێ لە پێشترە لەوەی هەرێمی کوردستان.

=KTML_Bold=سیستمی حوکمڕانیی لیبراڵ دیموکرات=KTML_End=
لە سایەی سیستمی حوکمڕانیی لیبراڵ دیموکراسی دا، کە سەرجەم وڵاتانی رۆژئاوا و ئەندامانی ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان پیادەی دەکەن، هەر چوار یان پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردنی گشتی دەکەن، براوەی هەڵبژاردنیش حکومەت پێکدەهێنێت و دۆڕاویش دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن و بە پاڵپشتی میدیای ئازاد چاودێری و وردبینی بۆ سەرەجەم کار و پڕۆژەکانی حکومەت دەکات. لە پەرلەمانیش لە رێگەی ئەندامێتیی کۆمیتە جیاجیاکانەوە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کاری رۆژانەی حکومەت دەکات و خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. لە رۆژئاوا، لە سایەی سیستمی لیبراڵ دیموکراسی دا، رۆڵی دەنگدەر دوای هەڵبژاردن تەواو نابێت، بە پێچەوانەوە، دەبێت بەپێی یاسا لە هەموو بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکان دا پرسیان پێبکرێت لە رێگەی گشتپرسی بۆ کار و پڕۆژەی چارەنووسساز و راوێژپێکردنیش لەو پڕۆژانەی کە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت.

=KTML_Bold=داینەمۆی سیستمی حوکمڕانی سیستمی دیموکراسیی لیبراڵ کە لە سەرەوە باسمان کرد بریتییە لە:=KTML_End=
یەکەم: ئەو پارتەی کە لە هەڵبژاردن دەیباتەوە حکومەت پێکدەهێنیت، ئینجا چ بە تەنیا یان بە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتێک یان چەند پارتێکی دیکە(لەسەر بنەمای بەڵێنی هەڵبژاردن).
دووەم: ئەو پارتەی کە بە پلەی دووەم هاتووە بە فەرمی سەرکردایەتی فراکسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و لێپێچینەوەی رۆژانە لە کار و پڕۆژەکانی حکومەت دەکات (لە رێگەی حکومەتی سێبەرەوە).
سێیەم: فەرمانبەرانی حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت کە بڕبڕەی پشتی دەوڵەتن، بە یاسا قەدەخەکراون لە ئەندام بوون لە پارتە سیاسییەکان، بەڵام ئازادن لە دەنگدان.
چوارەم: میدیای ئازاد.
پێنجەم: سیستمی سەربەخۆی دادوەری.

هەموو ئەوانە لە دەرئەنجامدا میللەتێکی هۆشیار و زیندوو بەرهەم دەهێنن و باش دەزانێت لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە سزای ئەو پارتانە بدات کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن و لە خزمەتکردنی وڵات و خەڵک کەمتەرخەمن. هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە رەزامەندی و پشتیوانیی بەردەوامی چەتری هەر سێ وڵاتانی رۆژئاوایی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە بریتین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا تائێستاش پشتگیری لێکراوە و ئەو پشتگیرییە بەردەوامە.

ئەگەر پشتیوانی و پاراستنی وڵاتانی رۆژئاوایی نەبێت بۆ هەرێمی کورستان، رەنگە ئەو حکومەتە خۆجێییەی کوردستان زۆر خۆی نەگرێت و بکەوێتە ژێر هەڕەشە بە نەهێشتنی ئەم هەرێمەشەوە. لە بەرامبەر ئەم پشتیوانییە بێهاوتایەدا، ئەم وڵاتانە و هاوپەیمانەکانیان کەمترین چاوەڕوانییان لە گەلی کوردستان ئەوەبووە کە بەلانی کەم سیستیمی لیبراڵ دیموکراسی لە حوکمڕانیدا پیادە بکەن! کەچی ئێمە (گەلی کوردستان) سەرەڕای ئەم هەموو پشتیوانییە زۆرەی زلهێزان و ئەو هەموو پارە و پوولە زۆرەی ژێر دەستمان و دوای 32 ساڵ لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستان، ئەم گرەوەمان دۆڕاند و تائێستاش سەرکەوتوو نەبووین لەم کارەدا.

لەو پێنج مەرجە سەرەکییەی سیستمی لیبراڵ دیموکراسی بۆ حوکمڕانی کە لە سەرەوە دەستنیشانمان کردوون، ئێمە لە کوردستان هیچ مەرجێکمان جێبەجێنەکردووە و نازانین چۆن پێناسەی ئەو سیستمە حوکمڕانییە بکەین کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت و نازانین چۆن پۆلێنی بکەین. خەڵکی کوردستان هەستیان بە پێویستی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن کردبوو لە پەرلەمانی کوردستان، هەر بۆیە دەنگیان بە #بزووتنەوەی گۆڕان# دا تاوەکو ببێتە هەوێنی دامەزراندنی ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز لە پەرلەمان، بەڵام بەداخەوە ئەم بزووتنەوەیە و ئەندامەکانیان نەیانتوانی بەردەوام بن و ئەم ئەمانەت و متمانەیەیان نەپاراست و میللەتیش تاوەکو ئەمڕۆ باجی ئەم هەڵە کوشندەیەی نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەدەن و رەنگە دەنگدەریش جارێکی دیکە بەو ئاسانییە متمانە بە پارت و لایەنێک نەکەن کە بەڵێنی گەورە بەخەڵک دەدات و دواتریش نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان سەنگەر بگۆڕن و دەنگی خەڵکی ناڕازی بۆ پۆست بەکاربێنن.

هاوکێشەکە زۆر ئاسانە و لێکدانەوەی ناوێت، دەبێت پارتێک یان چەند پارتێک حوکمڕان بن و ئەوانەی دیکەیش ببنە ئۆپۆزیسیۆن و، کاری سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنیش بریتییە لە وردبوونەوە لە سەرجەم کار و پڕۆژەکانی حکومەت دوور لە موزایەدەی سیاسی. جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان وردبینی، یان وردبوونەوە لەگەڵ رەخنەگرتن (کە کارێکی رەوا و پێویستە).

ئۆپۆزیسیۆن لەنێو پەرلەمان دا گرنگترین رۆڵی هەیە، ئەویش چاودێرکردنی حکومەت و ئاشکراکردنی راستییەکانە بۆ رای گشتی و، پەردە هەڵدانەوەیە لەسەر کاری گەندەڵی و سەرپێچیکردنی یاساکان. ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە بەرهەمهێنانی ئەم مۆدێلە ناتەواوەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دا، بەڵام ئەم بەرپرسیارێتییە بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و سەرجەم ئەو پارتانەی بە هاوبەشی ئەم هەرێمەیان بەڕێوەبردووە و بەشداربوون لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دا لە راپەڕینی 1991ەوە تاوەکو ئەمڕۆ.

بزووتنەوەی گۆڕان توانی دەنگی خەڵکی ناڕازیی کوردستان کۆبکاتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو ئەندامی هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام نە بەرگەی گوشاری سەرکردە تەقلیدییەکانی خۆی گرت کە دەرچووی قوتابخانەی شاخ بوون، نە بەرگەی گوشارەکانی دەستەڵاتیشیان گرت. لەلایەکی دیکەشەوە هەندێک پارت و گرووپ لەژێر گوشاری ئەندام و لایەنگرانیان هەوڵیان دەدا وەک ئۆپۆزیسیۆن رەفتار بکەن لەکاتێدا بە کردار هاوبەشبوون لە حوکمڕانی و هەرگیزیش نەیانتوانی قەناعەت بە میللەت بکەن بۆ بەدەستهێنانی متمانەیان، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنەکان دا نەیانتوانی سنووری پاڵشتی ئەندام و لایەنگرە تەقلیدییەکانی خۆیان ببەزێنن.

=KTML_Bold=فێربوون لە ئەزموونی سەرکەوتووی گەلان=KTML_End=
شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) بە سەرکردایەتیی وینستن چێرچڵ، سەرۆکی پارتی پارێزگاران گرنگترین رۆڵی هەبوو لە تێکشکاندنی ئەڵمانیای نازی بە سەرکردایەتیی ئەدۆڵف هیتلەر لە جەنگی دووەمی جیهان دا، بەڵام لە یەکەم هەڵبژاردنی دوای کۆتایی شەڕی جیهانیی دووەم لە هاوینی 1945 بەرامبەر پارتی کار بە سەرکردایەتیی کلێمەنت ئەتلی دۆڕاندی و پارتی کار سەرکردایەتیی وڵاتی کەوتە دەست و گەورەترین خزمەتی پێشکێشی گەلی بەریتانیا کرد، کە خزمەتی تەندروستیی نیشتمانی گەورەترینیانە و ئێستاش لە جیهان کەم وێنەیە و شانازی پێوە دەکەن، پارتی پارێزگارانیش سەرکردەیەکی تازەیان هەڵبژارد و بوونە ئۆپۆزیسیۆن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاریی گەلی بەریتانیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ پارتە سیاسییەکان دا.

لەوێ، میللەت پارتە سیاسییەکان بەکاردەهێنین بۆ خزمەتی گەل و وڵات، بەڵام لێرە پارتەکان هەموو شتێک دەکەنە قوربانیی خۆیان و دەست و پێوەندەکانیان. دامەزراندن و بەڕێوەچوونی هەرێمێک کە سیستمی لیبراڵ دیموکراسی پیادە بکات کارێکی ئاسان نییە، بەتایبەت کە ئەو هەرێمە چواردەور درابێت بە نەیار کە سیستمی تاکڕۆیی و نا دیموکراسی بۆ حوکمڕانی پیادە دەکەن بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان رەنگە ئەمە باشترین سیستم بێت بەتایبەت کە مافە بنەڕەتییەکانی لە دەستووری عێراق دا نووسراوەتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشدارە لە بەڕێوەبردنی عێراق، بۆیە باشترە کە بەلانیکەم، وەک عێراق، هەر چوار ساڵ جارێک و لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ئەنجام بدرێت. عێراق بەهێزە و تاوەکو دێت بەهێزتر دەبێت، بۆیە دەبێت ئەم راستییە زۆر بەباشی لەبەر چاوبگرین و هەوڵبدەین باشترین رۆڵمان هەبێت لەم وڵاتەدا.

=KTML_Bold=نموونەی تازە و زیندووی نەفەسدرێژیی ئۆپۆزیسیۆن=KTML_End=
لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، پارتی کار بە سەرکردایەتی تۆنی بلێر لە هەڵبژاردنی 1997 گەروەترین سەرکەوتنی بەسەر پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی جۆن مەیجەر دا تۆمارکرد، بەڵام لە هەڵبژادرنی 2010 دا پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی دەیڤید کامیرۆن سەرکەوتنی بەسەر تۆمارکردەوە، هەرچەندە نەیتوانی بەتەنیا حکومەت پێکبێنێت، بۆیە بە ناچاری هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی لیبراڵ دیموکراتەکان کرد کە 57 کورسییان هەبوو و حکومەتێکی هاوبەشیان پێکهێنا و پارتی کار بووە ئۆپۆزیسیۆن. لە هەڵبژاردنی 2015 دا پارتی پارێزگاران پێگەی خۆی بەهێزتر کرد و سەرکەوتێنێکی دیکەیان بەسەر پارتی کار دا تۆمارکرد، تاوەکو هەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی شەشی 2017. هەرچەندە پارتی پارێزگارن 13 کورسییان لەدەستدا، بەڵام هەر دیسان بردیانەوە. لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی 12ی 2019 دا، پارتی پارێزگارن سەرکەوتنێکی گەورەتریان بەسەر پارتی کاردا بە سەرکردایەتی جێرمی کۆربن ی چەپڕەو دا تۆمارکرد و بۆ نزیکەی پێنج ساڵی دیکەش حوکمڕانیان کرد. دواجاریش لە 4-7-2024 پارتی کار بە سەرکردایەتی سێر کییە ستارمەر گەورەترین سەرکەوتنی بەسەر پارتی پارێزگاران دا تۆمارکرد، بە جۆرێک کە پارتی کار توانی 414 کورسی لە کۆی 650 کورسی بباتەوە و کۆتایی بە 14 ساڵ حوکمڕانی پارتی پارێزگاران بهێنێت، ئەم سووڕەش بەردەوام دەبێت و رەنگەی پێنج ساڵی دیکە ئاراستەی سیاسەت بە جۆرێکی دیکە بگۆڕێت لە بەریتانیا.

ئەو وانەیەی کە پێویستە فێری بین، ئەوەیە، کە دەبێت میللەت هەڵبژاردەی هەبێت، ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەی هەڵقوڵاوی داخوازی و ویستی خەڵک و خاوەن بەرنامەی تۆکمە و نەفەس درێژی هەبێت. ئەگەر خەڵکی هەرێمی کوردستان بیانەوێت بەردەوام پشتیوانی رۆژئاوا مسۆگەر بکەن و لە هاوکێشە جیهانی و هەرێمییەکان رۆڵیان بمێنێت، دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا بە ژمارەیەکی زۆر و بە گڕوتین، ئومێد بە ئایندەیەکی باشتر بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا بکەن و پارتە سیاسییەکانیش رێز لە ویستی دەنگدەر بگرن، براوە حکومەت پێکبهێنت و دۆڕاویش ببێتە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا و چالاک، پانتایی میدیا ئازادتر و فراونتر بکرێت و کار بکرێت بۆ سەربەخۆیی تەواوی سیستمی دادوەری.

بە حوکمی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رابردوو و رەگیان هەیە لەم هەرێمەدا، رەنگە بۆ ماوەیەکی دیکە بتوانن بەردەوامبن لە حوکمڕانیی پێکەوە، بەڵام ئەمە کاتییە و بە حوکمی پێویستی دەبێت یەکێکیان ببنە ئۆپۆزیسیۆن. لەم هەڵبژاردنەدا جگە لە پارتە تەقلیدی و سەرەکییەکان، چەندین پارت و گرووپی تازەش شەڕ لەسەر بردنەوەی سەت کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن. نەوەی نوێ بە سەرکردایەتیی شاسوار عەبدولواحید هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە شەش ساڵی رابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ سەرەکیترین بزووتنەوەی ئۆپۆزیسیۆنە، ئەگەر بتوانێت هەمان ژمارەی کورسیی شەش ساڵ پێش ئێستا بهێنیتەوە ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات، هەر شتێک لەمە زیاتر بەدەستبێنێت بە دەستکەوتی زیاتر بۆ لیستی نەوەی نوێ تۆمار دەکرێت.

دووریش نییە سەرهەڵدانی دوو گرووپی تازەی عەلی حەمە ساڵح و لاهوور شێخ جەنگی، سەرەڕای بردنەوەی چەند کورسییەک، ببنە هۆکاری پەرتکردنی بەشێک لە دەنگەکانی ئۆپۆزیسیۆن. ئەمەش بە قازانجی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواو دەبێت، سەرەڕای ئەمەش رەنگە دەنگی سەرجەم حیزبەکانی دیکە (نەک ژمارەی کورسییەکانیان) لە دەنگی پارتی و یەکێتی زیاتر بێت لەم هەڵبژاردنە دا، ئەمەش رێگە خۆش دەکات لە چوار ساڵی داهاتوو و لە هەڵبژاردنی 2028 دا ئۆپۆزیسیۆن بتوانێت لە بەرەیەکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەگەر لەسەر بەرنامەیەکی هەڵبژاردنی هاوبەش رێککەون.

=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە حوکمڕانی دا پەیڕەوی سیستمی لیبراڵ دیموکراسی دەکەن و چەند ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکەن، پارتە سیاسییەکان ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئەندام و لایانگری بەوەفایان هەیە کە هەمیشە دەنگ بەو پارتانە دەدەن، رێژەی ئەوانەی بۆ سەرجەم پارتەکان لەنێوانی 20 بۆ 30٪ دەبێت، بەڵام ئەوانەی هەمیشە هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکەنەوە ئەو کەسانەن کە لەسەر بنەمای سیاسەت و کردار و هەڵوێستی پارتەکان و ئاستی خزمەت دەنگ دەدەن، رێژەی ئەوانیش لەنێوان 20 بۆ 30٪ دەبێت. کەواتە رێژەی بەشداریی دەنگدەر ئەگەر لە 30٪ زیاتر بوو، ئەوا دەبێت چاوەڕوانی گۆڕانکاری بکەین.

لە کۆتاییدا، میللەت پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێکی خاوەن پرەنسیپ و متمانەیە کە بتوانێت رۆژانە لێپێچینەوە لەگەڵ حکومەت بکات و خەڵک ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو و بێ ئومێدیان نەکات، نەوەک وەک ئەو جۆرە پارت و گرووپ و ئەو سیاسەتڤانانەی کە تەنیا خەمی خۆ دەوڵەمەندکردنیانە. دوور نییە لە ئایندەدا یەکێک لە دوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستان، وەک پێویستییەکی مێژوویی ببنە ئۆپۆزیسیۆن. لە شەش ساڵی رابردوودا نەوەی نوێ لە ئۆپۆزیسیۆن دا بووە و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم هەڵبژاردنەش لەسەر هەمان هەڵوێست بەردەوام بێت و بەهیوای ئەوەی کە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لە رێگەی پارتەکانی دیکە بەهێزتربێت ئەم جارە.

بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەبێت سەرەتا ئەم مۆدیلە ناتەواوەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دا کە بەرپرسە لە هەموو هەڵە و نەهامەتییەکانی 32 ساڵی رابردوو بگۆڕدرێت، دەبێت ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز هەبێت لە خەمی میللەت دا بێت. هەوڵدراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ گەلی کوردستان نەیتوانیوە ئۆپۆزیسیۆنێک بەرهەم بێنێت کە بەرگەی گوشارەکانی دەسەڵات بگرێت. ئەمەش خەم و ئەرکی هەمووانە، بۆیە باشترین رێگە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانگاری راستەقینە لەم هەرێمەدا ئەوەیە، کە تەواوی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدان، لە 20-10-2024 دەنگبدەن، بچن بە ویژدان و ئومێد بە ئایندەیەکی گەشتر دەنگبدەن بەو پارتەی کە متمانەی پێدەکەن. هیوادارم دەنگدانی ئەم جارە ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ جیاکردنەوەی حکومەت لە ئۆپۆزیسیۆن و دواتریش قەدەخەکردنی بە ئەندامبوونی فەرمانبەرانی میری لە پارتە سیاسییەکان دا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 63 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 25-09-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە بەختیار مام شێخ
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 25-09-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 63 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
وێنە و پێناس
عەتاخان باشماخ، خەڵکی شاری سەقز
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
وێنە و پێناس
بەڕێوەبەر و کارمەندانی کارگەیەکی تووتن لە سەقز ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە نەوەکانی فەیزوڵڵا بەگ، شاری سەقز ساڵی 1965
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سینا محەمەدی
کورتەباس
ڕێکخراوێکی کوردی بە ناوی 'سەڵاحەدینی ئەیووبی' 54 ساڵە لە ئوردن کار دەکات
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
وێنە و پێناس
دوو کەسایەتی شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
لەیلا عەلی ساڵح
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
لەیلا عەلی ساڵح
ژیاننامە
ئیحسان شێرزاد
01-02-2010
هاوڕێ باخەوان
ئیحسان شێرزاد
ژیاننامە
ئازاد حەمدی
28-11-2010
هاوڕێ باخەوان
ئازاد حەمدی
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیدریس نادری
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سینا محەمەدی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
28-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
28-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
28-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
چەند گرتەیەکی باشووری کوردستان، سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر
28-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,092
وێنە
  113,351
پەرتووک PDF
  20,692
فایلی پەیوەندیدار
  109,260
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەلەک محەمەد محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
وێنە و پێناس
عەتاخان باشماخ، خەڵکی شاری سەقز
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
وێنە و پێناس
بەڕێوەبەر و کارمەندانی کارگەیەکی تووتن لە سەقز ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
ئیدریس نادری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چیا نەسروڵڵاهی
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ئومێد قەرەنی
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە نەوەکانی فەیزوڵڵا بەگ، شاری سەقز ساڵی 1965
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سینا محەمەدی
کورتەباس
ڕێکخراوێکی کوردی بە ناوی 'سەڵاحەدینی ئەیووبی' 54 ساڵە لە ئوردن کار دەکات
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
وێنە و پێناس
دوو کەسایەتی شاری سەقز لە کۆندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!