عاردی نزم ئاو بۆ خۆی دێنێت
زەوییەک لە نزماییدا هەڵکەوتبێت، ئاوی باراناوی بۆ دەچێت و پڕ دەبێت لە ئاو و دەبێتە گۆم و ئەستێلک، ئاو لە بەرزاییەوە دەچێت بۆ نزمایی، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کێشەیەک یان گرفتێک کە دووچاری کەسێک دەبێتەوە کە خۆشی هۆکارە بۆ ئەو گرفتە بۆیە وتراوە: عاردی نزم ئاو بۆ خۆی دێنێت. [1]