غەمڕەوێنی کەرێ گیای بوارێ یه
غەمڕەوێن، خەمڕەوێنە، ئاژەڵی گوێدرێژ لە کاتی خواردندا زۆر هێواش و لەسەرەخۆ دەلەوەڕێت، کاتێک دەگاتە زستانێ لەوەڕ و ئالیک کەم دەبێت و بۆیە کەر برسی و ڕەزیل و زەلیل و کەنەفت دەبێت سەرباریش سەرماوسۆڵە تەنگی پێ هەڵدەچنێت، تا کە هیوای گوێدرێژ لەو بارودۆخەدا تەنیا گەیشتنە بە گیای بەهارێ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ فریادڕەسی و بە هاناوە چوون پێویستە هاوکارییەکی بەرجەستە هەبێت نەوەکوو قسەی باق و بریق و لوس و بریقەدار بۆیە وتراوە: غەمڕەوێنی کەرێ گیای بوهارێیە. [1]