قەوچەقەوچێ مەکه
شەویلاکی خوارەوە و سەرەوەی دەمی مرۆڤ بکرێتەوە بجوولێنرێت وەکوو بنێشت جوین پێی وتراوە: قەوچە، هەروەها ماکەر لە کاتی جوتبوونی لەگەڵ نێرەکەردا هەردوو شەویلاکەی جوڵاندووە و بەخێرایی بەیەکدی داداون بەوش وتراوه: قەوچەقەوچ، ئەگەر یەکێک زۆر بڵێ و زۆر وەڕ بێت و بەخێرایی قسان بکات و زاران بکاتەوە و شەویلاکان بەیەکدا بدات بە تەوس و توڕەییەوە کەسێکی تر پێی بڵێت کەمی قسان بکە، پێی دەڵێت: قەوچەقەوچێ مەکە یان دە قەوچەقەوچێ مەکە.[1]