ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیباو
ناوی باوک: فازیڵ حەمەڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون: 1967
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-04-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قزڵقایەی شارەدێی #شوان#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #هیزۆپ#
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=ھەڵۆ چنگبەگڕەکەی #کەرکووک# شەھید ئیباو=KTML_End=
ناوی تەواوی شەھید (ئیبراھیم فازیڵ حەمە ڕەحیم)ە. ساڵی (1967) لە گوندی قزڵقایای سەربە شارەدێی #شوان# چاوی بە دونیا ھەڵھێناوە.
لە ساڵی (1983) و لە تەمەنی (16) ساڵیدا پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە.
لە ساڵی (1985) لە کەرتی 2شوانی تیپی 21ی کەرکووک دەبێتە پێشمەرگە.
بەشداری چەندین شەڕ و چالاکی کردووە و تێیدا ڕۆڵێکی قارەمانانەی ھەبووە و نەبەردانە شەڕی بۆ بەدەستھێنانی مافی ڕەوای گەلەکەی کردووە، وەک شەڕەکانی: ( شەڕی بان نەیبەسەرە، شیوە سوور، ناو سوورکەل، گرتنی ھەردوو جاری کەرکووک، گرتنی ھەردوو جاری #تەقتەق# ، شەڕەکانی سەرکردایەتی، شەری قەیوان ماوەت، #داستانی ڕزگاری# ، کەلی سمایل بەگی) و سەرجەم شەڕەکانی سنووری تیپی 21ی کەرکووک.
پاشان لە (#01-08-1988# ) لە دوای شاڵاوی ئەنفال لەگەڵ دەستەیەک لە ھەڤاڵانی پێشمەرگەی ھاوسەنگەری گەڕانەوە شاری کەرکووک، کە لەو کاتەدا (کوێخا سیروان) سەرپەرشتی دەکردن، و شەھید ئیباو لە دەستەی (حەمە سەقەر) بوو.
دوای ئەوەی مانگی (9 بۆ 11ی 1988) مەفرەزەکەیان ڕووبەڕووی دوو شەڕ بووەوە بە فەرمانی ئەو کاتی سەرکردایەتی یەکێتی کشانەوە بۆ دیوی ئێران، لە کۆتایی ساڵی (1988) لە ئاوی ھەرزەنە پەڕینەوە دیوی ئێران لە بارەگای تیپی 21ی کەرکووک لە گوندی بلەکێ جێگیر دەبن.
لە دوای ڕاپەڕین بوو بە فەرماندەی تیپ لە بەتالیۆنی 76ی کەرکووک.
لەبەهاری (1991) دوای ھێرشی حکومەتی ئێراق بۆ کوردستان لە نزیک شاخی هەیبەت سوڵتان و لە هیزۆپ شەھید دەبێت دەگاتە کاروانە پڕ سەروەرییەکەی شەھیدان.
نەمر و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان. [1]