قزڵقایە یەکێکە لە گوندەکانی شارەدێی شوان، شارۆچکەی #کەرکووک#، پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان، لە ئێراق (ناوچە جێناکۆکەکان). دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شارەدێی ڕێدار بە دووری (17کم).
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
گوندی قزڵقایە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی حەساری تەھا.
لە باشوورەوە گوندی کۆچەکی گەورە.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی قادر عەلی.
لە ڕۆژاواوە گوندی وەلی پاشا.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای داگیرکردنی ئێراق لە ساڵی 2003 دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (58) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (87) کەس بووە. [1]