لە چوارچێوەی چالاکییەکانی و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتووی کوردستان و ئێراق #ڕۆژین ئەکرەم#ی یاریزانی تیمی تێنسی سەر زەوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەشداری لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی شاری #سنە# لە وڵاتی ئێران کرد و توانی لەنێو 25 یاریزان پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەی ڕۆژین بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری دا و وتی، یەکێک لە پاڵەوانێتییە بەهێزەکان بوو کە من وەک یاریزان میوانداری کرام و لەنێو 25 یاریزانی شارەکانی سنە و #مەریوان# توانیم نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بەدەست بهێنم.
ڕۆژین ئەوەشی وت کە یاریزانی زۆر ئاست بەرز و بەهێز لەو پاڵەوانێتییە بەشدار بوون و بەشداری یاریزانانی شاری #سلێمانی#-یش لەو جۆرە پاڵەوانێتیانەدا گرنگی خۆی دەبێت و دەبێتە ئامادەکاری بۆیان بۆ پاڵەوانێتییە نێو خۆییەکانی داهاتووی کوردستان و ئێراق. [1]