ناونیشانی بابەت: کەی دەتوانیت دەست بە وەرزش بکەیتەوە دوای نەشتەرگەری منداڵبوون؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
لە دوای نەشتەرگەری منداڵبوون ڕێنمایی دەکرێیت کە بە پیاسەکردنی هێواش دەست پێ بکەیتەوە کە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی برینەکەت، بەگشتی پێویستە لانی کەم 8 هەفتە چاوەڕێ بکەیت و برینەکەت ئازاری نەمێنێت بۆ ئەوەی بتوانیت دەست بە هەندێک جۆری وەرزش بکەیتەوە وەکوو بەپێ ڕۆشتن و مەلەکردن و یۆگا.
سەبارەت بە وەرزشی قورس و ئەو وەرزشانەی کە تایبەتن بە لەشجوانی باشتر وایە دوای 6 مانگ لە نەشتەرگەرییەکە دەست پێ بکەیتەوە. [1]