ناونیشانی بابەت: چی بکرێت بۆ ئەو خانمانەی کۆتا وادەی منداڵبوونیان تێپەڕیووە و نیشانەکانی منداڵبوونیان نییە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
هەندێک جار خانمان هیچ نیشانەیەکی منداڵبوون و کرانەوەی ملی ڕەحمیان نییە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتا وادەی دیاریکراو (40 هەفتە) بۆ منداڵبوون یان تەنانەت دوای تێپەڕبوونیشی.
ئەو ڕێنماییانە چین کە بۆ ئەم حاڵەتە پێویستە ڕەچاو بکرێن؟
بەپێ ڕۆشتن و ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت بە کرانەوەی حەوز هەروەها بەکارهێنانی تۆپی گەورەی وەرزشی و ئەگەر خانماکە تووشبووی شەکرەی دووگیانی نەبێت یان مەترسی تووشبوونی زۆر نەبێت دەتوانێت لە هەفتەکانی کۆتایی ڕۆژانە چەند دەنکێکی کەم خورما بخوات.
ئەگەر دوای جێبەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانە و تەمەنی کۆرپەکە گەیشتە 41 هەفتە و خانمەکە هیچ نیشانەی منداڵبوونی نەبوو ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات و پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕاوێژ بە پزیشکەکەی بکات سەبارەت بە بەکارهێنانی ژانی دەستکرد و لە حاڵەتی پێویست ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون ئەگەر خانمەکە نەتوانێت بە سرووشتی منداڵی ببێت. [1]