یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی# پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی کوڕان ئەنجام دەدات و لەو پاڵەوانێتییەدا کوڕانی پێشمەرگە بۆ نازناو دەجەنگن.
سەبارەت بەو بەشدارییەی پێشمەرگەکان لە پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی کوردستان (توانا سەعید) کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە جیاواز دەبێت و یەکێتی کاراتێی کوردستان بڕیاری داوە کە هەرتیمێک بە ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان، لاوان و پێشکەوتوان و بە پێنج یاریزان بۆ جۆری کۆمێتە بەشداری بکات، توانا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە جیا لە یارییەکانی کۆمێتە، یارییەکانی جۆری کاتاش بەڕێوە دەچێت و تیمی کاتای یانەکەشمان بە ئامادەکاری گەورەوە بەشداری دەکەن.
دواجار کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشدا کە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەژێر چاودێری ستافی ڕاهێنەران پاڵاوتن لەنێوان یاریزانەکان ئەنجام دراوە و یاریزانانی سەرەکی و یەدەگ دیاری کراون.[1]