سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە #28-09-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# (کەریم دەروێش) ڕاگەیاندکار و بەڕێوەبەری هەڵسەنگاندن لە یانەکە پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق کرد کە بە مەبەستی چاودێری و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە یاریگەی یانەی پێشمەرگە ئەو سەردانەیان ئەنجام دا بوو.
ئەمە و دوای پشکنین بۆ بەشە جیاوازەکانی یاریگەکە ئەندامانی لیژنەی ناوبراو لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق سەرسامی خۆیان پیشان دا بە ئامادەکاری یاریگەی فەرماندەیی کە میوانداری لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق دەکات.
هەروەک ئاماژەیان بەوەشدا کە یەکێک لە یاریگە مۆدێرنەکان بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق یاریگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە کە هەردەم ئەو یانەیە لە پێشەنگی ڕێکخستنەکان بوون.[1]