هەمان تاس و هەمان حەمام
وتراویشە: هەر ئەو تاس و حەمامەیە یان هەر بەڕبەی تەقتەقییە، کاتی خۆی لە شار و شارۆچکەکان گەرماو (حەمام)ی خۆشوشتنی گشتی هەبووە، تاس: جام و جامیلکە کە دەخرایە ناو حەوز و مەنجەڵە ئاوەوە و پڕ دەکرا لە ئاو و بەخۆدادەکرا، هەموو خەڵکی ئەو شارۆچکەیە ئەگەر لە یەک حەمامدا خۆیان بشوشتبووایە هەر ئەو حەمام و تاسەی کە هەیبووە بەکاریانهێناوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر گۆڕانکارییەکی سادە لە بەڕێوەچوونی وڵات یان کاروبارێک ڕوویبدایە و هیچ لە بارودۆخەکەی نەگۆڕیبووایە بەتەوسەوە وتراوە: هەمان تاس و هەمان حەمام. [1]