بەرخی چەمە
ئەوانەی ئاژەڵدارییانکردووە و مەڕوماڵات و مێگەڵیان هەبووە لەو ئیدیۆمە زیاتر تێدەگەن، ئەو بەرخەی لە چەم و چۆم و کەنار ڕووباراندا بلەوەڕێت تێر گژوگیا و ئاو و هەوای فێنک و خەوی بەر سێبەری داروباری چەمەکە دەبێت، بۆیە وەکوو بەرخە دابەستەی لێ دێت قەڵە و و خرپن و گۆشتن دەبێت و زۆر جوان دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کوڕێکی گەنج و کیژێکی جوانی بەخزمەت و نازدار دەوترێت: بەرخی چەمە.[1]