ئاوەکە شیرتینە
لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: ئاوەکە شیرتێنه، کاتێک شیر دەکوڵێنرێت و لەسەر ئاگر دەهێنرێتە خوارەوە تاوەکوو هەوێن بکرێت دەبێت سارد بێتەوە و تێن و تینی گەرمییەکەی کەم بێتەوە، کە سارد و مەیلە و گەرمە واتە گەرمییەکەی تینەکەی کەمتر بووەوەتەوە بەوە دەوترێت: شیرتین، شیرتێن، بۆ ئاویش کە گەرم دەکرێت و دواتر کە گەرمییەکەی نامێنێ یاخود سارد و گەرم دەکرێت و پلەکەی دەبێتەوە شیرتێن ئینجا مرۆڤ دەتوانێت بەخۆیدا بکات و خۆی پێ بشوات ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کارێک جێگەی ڕەزامەندی بێت و باش بێت و بەدڵی خەڵکی بێت لە شاری #سنە# و دەوروبەری دەوترێت: ئاوەکە شیرتینە.[1]