ئەگەر لە
جافجافان یەکێ بمێنێ حەق بەر و دوا لە گشت ئەسێنێ
تیرە و هۆز و خێڵی گەورەی (جاف) بە یەکێک لە گەورەترین و دیارترین هۆزەکانی کورد دادەنرێت هەر لە
موکریانموکریان و ئەردەڵانەوە تاوەکوو گەرمەسێر و گەرمیان و #بەغدا# پەرش و بڵاون، گەورە شاعیری کورد #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# فەرموویەتی:
خزمینە مەدەن پەنجە بەگژ عەشیرەتی جافا
مێروولە نەچێ چاکا بەگژ قوللەی قافا
لە دێرەکەی شێخ ڕەزا و ئەو ئیدیۆمە بۆمان دەردەکەوێت کە خێڵی جاف خێڵێکی گەورەیە و یەکێک هەر دەبێت حەقی مافی خوراویان بۆ بگەڕێنێتەوە بۆیە لە شاری #سنە# دەوترێت: ئەگەر لە جافان یەکێ بمێنێ حەق بەر و دوا لە گشت ئەسێنێ. [1]