ئەم پەنج ئەنگووسە وەک یەک نین
لە شاری #هەولێر#ێ دەوترێت: پەنجەی دەستان هەموو وەک یەک نین، ئەمە وەکوو گوزارشت بووە بە ئیدیۆم و بۆ جیاوازی دوو برا یان دوو خوشک کە لە هەڵسوکەوت و گفتوگۆ و کار و کردەوەدا وەکوو یەک نەبن، بۆ دڵدانەوە و دەربڕینی ئەو جیاوازی تاکەکەسییە لەنێوان مرۆڤەکاندا کوردەواری وتویەتی: ئەم پەنج ئەنگووسە وەک یەک نین. [1]