کاوڕ بازی جیایە لە بەرانبازی
مەڕ کە کۆرپەکەی لە دایک دەبێت لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنی بە بەرخ ناودەبرێت، بەرخە مێ و بەرخە نێر، لە شەش مانگی دووەمی تەمەنی پێی دەڵێن: کاوڕە مێ و کاوڕە نێر، کە تەمەنی بووە ساڵێکی پڕ بۆ مێیەکە دەوترێت: بەردیل و بۆ نێرەکەش دەوترێت: شەک، شەڕە قۆچی کاوڕان لە تەمەنی شەش بۆ دوازدە مانگییە، هێشتا نەبوون بە شەکەنێر و بەرانی تەواو بۆیە شەڕە قۆچییان ئاسانترە، بەڵام کە بوونە بەرانی تەواو شەڕەقۆچیان مەترسیدارتر و بەهێزترە تاوەکوو حاڵەتی مردنیشی لێ دەکەوێتەوە، لە سنووری شاری #سنە# بووە بە ئیدیۆم و بۆ ترساندن و بەراوردکاری پاڵەوانێتی و ڕووبەڕووبوونەوەی جیاواز لە پێشتر وتراوە: کاوڕ بازی جیایە لەبەرانبازی.[1]