بووم بە چنگی موو دارایی باوکم ئەمدا بە شوو
لە ناوچەکانی سۆران کۆمەڵێک ئیدیۆمی کچانە هەیە بۆ ستایشکردن و دڵدانەوەی کچە ناشیرینەکان دەڵێن: هەندێک سپی بە وەکی ورچی بە، یان کیژە ڕەشتاڵەکان دەڵێن: مێوژ ڕەشە لە گیرفانە، بەفر سپییە لە کۆڵانە و...تاد، دیارە لە سنووری شاری #سنە#ش ئەو کچانەی ناشیرین و ڕەزا تاڵ و موودارن کە کوڕان بەهۆی دەوڵەمەندی و هەبوونی باوکیانەوە چاویان تێدەبڕن و دێنە داخوازییان وتویانە: بووم بە چنگی موو دارایی باوکم ئەمدا بە شوو.[1]