تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی قەڵادزێ# سەربە دەڤەری ڕاپەڕین ئەمساڵ 2024 دەبێتە نوێنەری ئەم ناوچەیە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەر چەندە ئەم وەرزە یانەکە بە ئامانجی ئەوە بوو بتوانێ هەر زوو دەست بە ئامادەکاری بکات و ڕاهێنەرێکی شاری #هەولێر#ی کردە ڕاهێنەری یانەکە، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە بەردەوام نەبوو و کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مامۆستا (هێمن ڕەحمان) ڕاهێنەری پێشووی #یانەی وەرزشی ڕانیە# مۆرکرد، لە بارەی ئامادەکاری تیپەکەش مامۆستا هێمن ڕاهێنەری تازەی یانەی قەڵادزێ بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: یانەی قەڵادزێ وەکوو هەموو یانەکانی تر بەشداری لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان دەکات و هەوڵی خۆی دەدات لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، بەڵام وەکوو سەرجەم یانەکانی تر یانەی قەڵادزێ لە قەیرانێکی گەورەی داراییدایە و وەکوو پێویست ناتوانێت ئامادەکاری بکات، لە بارەی پلانەکانی وەکوو ڕاهێنەریش ناوبراو وتی: بە پشتیوانی خوا و سەرۆکی یانە و بەرپرسانی دەزگا وەرزشییەکان و کەسایەتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، بەڵام ناتوانین بەڵێنی سەرکەوتنی یانەکە بۆ نایاب بدەین بەهۆکاری قەیرانی دارایی و کەمی یاریزانانی ئاست بەرز لە ئێستادا بەهۆی زووتر دەستپێکردنی خولی نایاب زۆرینەی یاریزانان گرێبەستیان لەگەڵ یانە نایابەکاندا ئەنجامداوە ئەمەش گرفتێکە، هیوادارم بتوانین ئەنجامێکی شایستە بۆ یانەی قەڵادزێی خۆشەویست بەدەست بهێنین، جێگای ئاماژە پێکردنە وەرزی ڕابردوو یانەی قەڵادزێ شەڕی گەیشتن بە یانە نایابەکانی دەکرد.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!